سەید حەكیم: یەكخستنی ئەركەكان و تەواوكردنی كابینەی حكومی دوو كۆلەكەی سەرەكین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان و پتەوكردنی ڕێرەوی چاكسازی
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە شاندێكی كوتلەی حەسم كەوت كە بەسەرۆكایەتی سابت ئەلعەباسی بوو، لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكان و ڕكابەرییەكانی ڕووبەڕووی عیراق بووەتەوە كرا، لەگەڵ دانانی پلان بۆ چارەسەری ئەو قەیڕانانە، بەتایبەتی قەیرانی ئابووری، سەماحەتی ڕایگەیاند كە عیراق توانای هەیە بەسەر ئەو قەیڕانانە زاڵ بێت هەر وەك پێشتر بەسەر قەیرانی سیاسی و كۆمەلایەتی زاڵبوو، ئەوەش بەهۆی باڵادەستكردنی بەرژەوەندی گشتی بەسەر كەسی بوو.
بەڕێزیان پشتگیری خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دووپاتکردەوە، هەروەها پشتگیری خۆی بۆ هەردوو ڕێڕەوی دادوەری و جێبەجێکردن لەم بوارەدا دەربڕی. داواشی کرد ڕێککەوتنە سیاسییەکان بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت و دانانی وەزیری کارامە بۆ وەزارەتە بەتاڵەکان کۆتایی پێبهێنرێت. بەڕێزیان جەختی لە گرنگی دەرکردنی ئەو یاسایانە کردەوە کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بەرژەوەندییەکانی خەڵک هەبێت و پێکهاتەی دەوڵەتی عێراق تەواو بکات...