• سەید حەكیم داوای سەرپەرشتی جوتیاران دەكات لەگەڵ بووژانەوەی زۆنگاوەكان بۆ پتەوكردنی دۆخی دابینكردنی خۆراك

    2026/ 07 /27 

    سەید حەكیم داوای سەرپەرشتی جوتیاران دەكات لەگەڵ بووژانەوەی زۆنگاوەكان بۆ پتەوكردنی دۆخی دابینكردنی خۆراك


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی شاری میسان كرد و سەرەتا ستایشی رۆڵەكانی ئەم پارێزگایەی كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیكتاتۆریەت و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و داوای كرد كاری باش بكریت بۆ ئەوەی خزمەتی شاری میسان و خەڵكەكەی بكرێت و پرۆژەكانیش تەواو بكرێن.

    بەڕێز حەكیم سروشتی ڕكابەرییەكانی دەوروبەری عێراقی ڕوونكردەوە و گوتی سروشتی ئابووری ڕكابەری گەورە ئەم قۆناغەیە و دووپاتیشی كردەوە كە ئەوە لە ئەنجامی كاریگەری ئەو دۆخەیە كە لە ناوچەكە ڕوودەدات و بەهۆی كەمی فرۆش و هەناردەی نەوتەوەیە، گوتیشی ئەوە هەلێكی باشە بۆ ئەوەی دەروازەكانی هەناردەكردنی نەوت فرە بكرێن و خۆمان لەدەست تاكە داهات ڕزگار بكەین.
    هەروەها بەڕێز حەکیم جەختی لەسەر گرنگی بوژاندنەوەی کەرتەکانی بەرهەمهێنانی عێراق کردەوە، وەک کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتوگوزار، وەبەرهێنان، و تەکنەلۆجیای سەردەم، جەختیشی لەسەر پێویستی سوودوەرگرتن لە توانای کشتوکاڵی و پیشەسازی و گەشتیاری میسان و هەروەها تواناکانی لە کەرتی نەوت و وزەدا کردەوە، هەروەها داوای پشتگیری جووتیاران و دەستەبەرکردنی پشکێکی دادپەروەرانە لە ئاو بۆ کشتوکاڵ و نۆژەنکردنەوەی تاڵاوەکان و بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوونی كرد.

    Related News