سەید حەكیم پێویستی دادپەروەرانە بۆ كوردە فەیلییەكان و پاراستنی مافی دەستووریان دووپات دەكاتەوە
لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا، بەڕیز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕێز ئەسەدوئەڵلا فەیلی سەرۆكی هاوپەیمانێتی كوردانی فەیلی كرد و لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی دۆخی پێكهاتەی فەیلیی و دۆخی كوردە فەیلییەكان كرا و سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە پێكهاتەی فەیلی دوو جار بە ئامانج گیراوە یەكیان بۆ ئینتیمای نەتەوەیی و ئەوەی دیكەشیان بۆ ئینتیمای مەزهەبی و داوای كرد ئەو توێژە مافەكانی وەربگرێت و مافی دەستووری پارێزراو بێت و بتوانێت نوێنەری لە هەردوو دەستەڵاتی تەشریعی و تەنفیزی هەبێت.