• سەید حەكیم پێشوازی لە سەرۆكی وەزیران دەكات و جەخت لە وەبەرهێنانی قەیڕانەكان دەكات بۆ ئەنجامدانی چاكسازی ڕیشەیی

    2026/ 08 /02 

    سەید حەكیم پێشوازی لە سەرۆكی وەزیران دەكات و جەخت لە وەبەرهێنانی قەیڕانەكان دەكات بۆ ئەنجامدانی چاكسازی ڕیشەیی


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران كرد و لەم دیدارە باس لە چلەی ئیمام حوسێن (خوا لێی رازی بێت) كرد ز هەردوولا ستایشی هەموو ئەو ئەركانەی كرد كە لەپێناو سەرخستنی ئەم مەراسیمە ئەنجام دەدرێت،لەڕووی ئەمنی و تەندروستی و لۆجستی و كاروانە حوسێنییەكان، لەگەڵ دابین كردنی گەیاندن و خواردن بۆ ئەو ژمارە زۆرەی میوانان لە ناوەوە و دەرەوە كە هاتوون.
    سەید حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە چارەسەری قەیرانی داراییبكرێت لەڕێگەی فرەكردنی سەرچاوەكانی داهات و بەجووڵە خستنی كەرتەكانی بەرهەم هێنان،ڕوونیكردەوە كە قەیڕانەكان لەناخیان هەلی زۆری تێدایە بۆ ئەوەی چاكسازی تێدا بكرێت، دووپاتیشی كردەوە كە ئەكتیڤكردنی ئەم كەرتانە و سوود وەرگرتن لە كەرتەكانی پیشەسازی و گەشتیاری ە وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیای نوێ، هەروەها سوود وەرگرتن لە تواناكانی عێراقییەكان لەم بوارانەدا، هەروەها رۆڵی حكومەتی بەرز نرخاند بۆ فرەكردنی دەروازەكانی هەناردەكردنی نەوتی خاو، جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی دروستكردنی هاوبەشی راستەقینە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان بەپێی بەرژەوەندی باڵای ولات.

    بەڕێز حەکیم داوای تەواوکردنی کابینەی حکومەت و دیاریکردنی وەزیرە لێهاتووەکانی كرد کە توانای جێبەجێکردنی ئەرکە وەزارییەکانیان و جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەتیان هەبێت، هەروەها داوای لە پارتە سیاسییەکان کرد کە هەڵبژاردنەکانیان یەکلایی بکەنەوە ودیاریكردنی کاندیدەکان خێراتر بکەن تا متمانەیان لەناو ئەنجوومەنی نوێنەران پێبدرێت.

     سەرۆکی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پشتگیری خۆی بۆ ڕێبازی چاکسازی حکومەت و هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی نوێکردەوە، جەختی لەسەر پێویستی بە ئامانجکردنی کەیسە گەورەکان کردەوە بەبێ جیاوازی كرد، لە هەمان کاتدا جەختی لەسەر گرنگی وشککردنەوەی سەرچاوەکانی گەندەڵی لە ڕێگەی حوکمڕانی ئەلیکترۆنی و کەمکردنەوەی هەوڵی مرۆیی لە مامەڵەکاندا کردەوە..

    Related News