سەید حەكیم گرنگی نەهێشتنی گەندەڵی دووپات دەكاتەوە و داوا دەكات فرەیی لە ئابووری عیراقی هەبێت
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت و سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی مەوت بە كۆمەڵێك سەركردەی ڕێزكسختنەكان لە شاری سەدر و سەرەتا ئەرك و خزمەتی ئەوانی لە خزمەتكردنی میوانانی (ئیمامی حوسێن)ی بەرز نرخاند، داواشی كرد ئیلهام لە ڕووداوی ئەلتەف وەربگرن، كە چۆن خودای گەورە قوربانییەكان و مەینەتییەكانی ئەهلی بەیتی (سلاویان لێ بێت) بە نەمری هێشتەوە و ئێستاش مەزاری سەیدی شەهیدان بە مەلایین كەس ڕووی تێدەكات بۆ یادكردنەوەی پرۆژەكەی و بنەماكانی.
سەماحەتی ستایشی رۆڵەكانی ناوچەی سەدری كرد و داواشی كرد ئەركی زیاتر بكێشن بۆ خزمەتكردنی رۆڵەكانی شارەكە و كەسوكاری و هەموو شتێكی خزمەتگوزاری بەردەست پێشكەشیان بكەن.
سەماحەتی داوای کۆڵنەدان و خۆڕاگری کرد لە بەرامبەر ڕكابەرییەكاندا، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پڕۆژە پەیامییەكان و کەسایەتییەکان کە دەستپێشخەری گەورەیان هەیە هەمیشە تووشی تۆمەت و بێناوبانگ بوون دەبنەوە، ڕوونیشیکردەوە کە رەوتی حیکمە بێبەری نییە لەم ڕێسایە، کە پێویستی بە سەبر و خۆڕاگری و کۆڵنەدانی زیاترە، سەید حەكیم گوتیشی بەرپرسیارێتی بەرگریکردن لە پرۆژەکەیان و ڕوونکردنەوەی هەڵوێستەکانیان و هەڵدانەوەی ئاڵۆزییەکانیان لەبەردەم ڕای گشتیدا، ئەندامانی ڕەوتی حیکمەی لە ئەستۆ گرت، بەمەبەستی ڕەواندنەوەی ناڕوونی و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان.
بەڕێز حەكیم قەبارەی ئامانجکردنی بە قەبارەی کاریگەرییەوە بەستەوە، ڕوونیکردەوە کە پەیوەندی نێوانیان ڕاستەوخۆیە، تا کاریگەرییەکە فراوانتر بێت، ئامانجکردنەکە زیاتر دەبێت، هەروەها ئاماژەی بە بۆنە گشتییەکانی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کرد، جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی ئامادەیی و کاریگەریی بزووتنەوەکە لە نێو خەڵکدا و پاراستنی پەیوەندی بەردەوام لەگەڵیان كرد لەگەڵ کارکردن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان و وەڵامدانەوەی خواستەکانیان کردەوە.
سەباەرت بە دۆخی ئابووری بەرێز حەكیم دووپاتیکردەوە کە عێراق بە هۆی وەستانی هەناردەکردنی نەوت کە لە ئەنجامی پێشهاتەکانی ناوچەکە و داخستنی گەرووی هورمز بوو، تووشی قەیرانێکی ئابووری بێوێنە دەبێت، ئەمەش وایکردووە دەستەبەرکردنی مووچە ببێتە ڕكابەرییەكی قورس، ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دڵنیابوون لە پارەدانیان و بەکارهێنانی هەموو سەرچاوە بەردەستەکان و هیوای خواست کە دانوستانە بەردەوامەکان ببنە هۆی کۆتاییهێنان بە شەڕ و گەڕاندنەوەی سەقامگیری.
بەڕێزیان بانگەوازەکەی دووپاتکردەوە بۆ هەمەچەشنکردنی شوێنەکانی هەناردەکردن و سەرچاوەکانی داهات، هەروەها کارکردن لەسەر هەمەچەشنکردنی ئابووری عێراق لەڕێگەی بوژاندنەوەی کەرتە بەرهەمدارەکانەوە، لە پێش هەمووان کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتیاری، و وەبەرهێنان، هەروەها هاوسەنگی لەگەڵ پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن، هاوکات پشتیوانی خۆی بۆ هەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی نوێکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو هەڵمەتانە پاڵپشتی هێزە سیاسییەکانی کۆکردۆتەوە.
سەبارەت بە دۆخی ئەمنیشدا، سەماحەتی پێی وایە پێویستە قوربانیدانی ئەو کوتلە چەکدارانەی کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر پێکهاتبوون و بەشدارییان لە تێکشکاندنی تیرۆر کرد تا وایان كرد تیرۆر ببێتە شتێکی ڕابردوو بەرز بنرخێنین، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد کە عێراق ئێستا نزیکە لە کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر خاکی خۆی، جەختیشی کردەوە کە ئەمە عێراق دەخاتە بەردەم واقیعێکی نوێ، کە پێویستی بە هەنگاونان بۆ قۆناغێکی نوێی دەوڵەتسازی و چەسپاندنی دامەزراوەکانی هەیە، لەوانەش سنووردارکردنی چەک بۆ دەوڵەت، ئەوەش لە چوارچێوەی یاسایی و دەستوورییە...