• سەید حەكیم داوای خێركردنی تەشریعات و بەجووڵەخستنی پرۆژەكان دەكات بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ڕكابەرییە ئابوورییەكان ببنەوە

    2026/ 08 /16 

    سەید حەكیم داوای خێركردنی تەشریعات و بەجووڵەخستنی پرۆژەكان دەكات بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ڕكابەرییە ئابوورییەكان ببنەوە


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕێز جەواد ئەلساعدی ئەمینداری گشتی ڕەوتی جیهاد و بنیاتنان كرد، لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە كرا، جگە لە تەشریع كردنی چەند یاسایەك كە پەیوەستە بە ژیانی هاولاتیان و پێداویستی رۆژانەیان.
    سەید حەكیم ئاماژەی بۆ سروشتی قەیڕانی ئابووری ئێستا كرد و گوتی كە عێراق توانای گەورەی هەیە و جەختی كردەوەش لەسەر ئەوەی پێشینەی سەرف كردن مووچە و شایستەی دارایی فەرمانبەران و جۆنیاران و بەڵێندەران دەبێت لەگەڵ گرنگی بەجووڵەخستنی پڕۆژەكان بەتایبەتی ئەوانەی ڕێژەیەكی باشیان تەواو كراوە.
     

    Related News