سەید حەكیم: عیراق پێویستی بە ئابووریەكی فرە هەیە بۆ ئەوەی چیتر تاك داهات نەبێت و تەنها پشت بە نەوت نەبەستێت
لەهەرێمی كوردستان لە پارێزگای هەولێر بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی كەوت بە بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و كاریگەری ڕووداوەكاتنی ناوچەكە لەسەر دۆخی ئابووری و دارایی كرا.
سەماحەتی داوای دیالۆگی كرد بۆ چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدرالی و حكومەتی هەرێم، ڕوونیشی كردەوە كە پەیڕەوكردن و پەسند كردنی بەرژەوەندی گشتی بۆ قازانجی هەمووانە و بۆچوونەكان لەیەك نزیك دەكاتەوە و پیویستە پەنا بۆ دەستوور یاساش ببرێت.
سەید حەكیم گرنگی بەردەوامبوونی لەسەر دۆسێی گەندەڵی و تیشك خستنە سەر گەڕانەوەی پارەكان و جەختیشی كردەوە لەسەر سنوورداركردنی چەك بەدەستی دەوڵەت لەڕێگەی گفتوگۆ و لێك تێشگەیشتن بەپێی بنەمای راگرتنی هەمووان.
سەید حەكیم ڕوونیكردەوە كە ڕووداوەكانی ناوچەكە باڵی بەسەر دۆخی عێراقی كێشاوە و گوتی پاشەكشەی دەرهێنان و هەناردەی نەوت بڕبڕەی پشتی بودجەیە بۆیە دەبێت سوود لەو دۆخە وەربگرین بۆ ئەوەی چیتر پشت بە تاكە داهات نەبەستین و دەروازەكانی هەناردە كردنی نەوت فرە بكەین لەڕێگەی بؤڕیەكانی هەردوو دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست بە ئامانجگرتنی بازاڕی نوێ بۆ نەوتی عێراقی.