سەید حەكیم: پێكهاتەی مەسیحی زیادەیەكە لە كوالیتی و دەوڵەمەندكردنی رۆشەنبیری عێراق
بەڕیز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت سەردانی بەتریاریكی كڵێسەی مەشریقی ئاشووری كرد لە شاری هەولێر، لەوێ چاوی بە بەتریارك مارئاوا سێیەم كەوت كە بەیاوەری چەن\ین پیاوی ئاینی مەسیحی ئامادەی دانیشتنەكە بوون. سەماحەی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پێكهاتەی مەسیحی لە عێراق و بەوە پێیەی زیادەیەكە لە كوالیتی رۆشەنبیری عێراقی و دەوڵەمەند كردنی.
سەید حەكیم ستایشی ڕۆڵی کۆمەڵگەی مەسیحی و سەرکردەکانی کرد لە خزمەتکردنی عێراق بە درێژایی مێژووی دێرین و سەردەمی كۆن، هەروەها بانگەوازی خۆی بۆ گەڕانەوەی ئارەزوو مەندانەی رۆڵە مەسیحییەکان دووپاتکردەوە بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە ئاوەدانکردنەوەی نیشتمانەکەیان.
بەڕێز حەکیم باسی لە بارودۆخی ئێستای عێراق کرد و جەختی لەوە کردەوە کە وڵات زۆر قەیرانی تێپەڕاندووە و سەقامگیری و هاوئاهەنگی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەدەستهێناوە، دووپاتیشی کردەوە، کە بەرچاوترین تەحەدای بەردەم عێراق، تەحەدای ئابوورییە، داوای یەکگرتوویی ناوخۆیی و تێگەیشتن لە سروشتی قەیرانەکە دەکات، کە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە ڕووداوەکانی ناوچەکە و پەرەسەندنی گرژییەکانەوە..