سەید حەكیم: خۆشەویستی و بەیەكەوە ژیان بنەمای بنیاتنانی نەتەوەیەكی عێراقی یەكگرتوو و پێشكەوتووە
لەپارێزگای هەولێر، سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت سەردانی مزكەوتی سەید عەزیز نەقشبەندی كرد و لەوێش چاوی كەوت بە بەڕێز شێخ عەبدولقادر عەبدئەلعەزیز بەرزەنجی و كۆمەڵڤیك لەوانە ئاهەنگیان گێرا بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئازیز ، سەماحەتی سەرەتا پیرۆزبایی لەدایكبوونی پێغەمبەری (د خ) كرد و ئاماژەی بە پەیامەكەی كرد لەگەڵ كاریگەری لەسەر مرۆڤایەتی و ڕوونیكردەوەش كە ئیسلام كە لەچەند كەسێك دەستپیپێكرد ئێستا چارەگی دونیای گرتوەتەوە لەڕووی ژمارەوە، ئەوەش بەجێگەیاندنی بەڵێنی ئیلاهییە، “ليُظهره على الدين كله”، و ئاماژەی كرد ئەو پەیوەندییە مێژووییەی نێوان خانەوادەی حەكیم و گەلی كورد هەیە وەك میراتێكە لە باب و باپیران بۆ رۆڵەكان و نەوەكان ماوەتەوە.
.
بەرێزیان ئاماژەی بە ساڵانی خەباتی هاوبەش لە دژی دیکتاتۆرییەت و ساڵانی بنیاتنانی سیستەمێکی دیموکراسی کرد، ڕوونیکردەوەش کە سەردانەکەی بۆ کوردستان لە سروشتێکی کۆمەڵایەتیدا بووە، لەسەر بنەمای خۆشەویستی بۆ میللەتی عێراق، کە بۆ پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی تێدەکۆشن، بەڕێز حەکیم باسی لە قەیرانی ئابووری و کاردانەوەکانی ڕووداوە ناوچەییەکان لەسەر دۆخی عێراق کرد و داوای یەکڕیزی نیشتمانی و دامەزراندنی عێراقێکی فیدراڵی کرد کە گەلەکەی چێژ لە خۆشگوزەرانی و سەقامگیری وەربگرێت و وەک ستایلێك بۆ پێکەوەژیان بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە...