سەید حەكیم وێرای ئاستەنگە ئابووریەكان گەشبینی خۆی بە داهاتووی عێراق دەربڕێت
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت سەردانی میوانخانەی شێخ محەمەد كلحی ڕێكانی كرد و لەوێ چاوی مەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی دهۆك كەوت و لەم دیدارە باسی پەیوەندی مێژوویی خانەوادەی حەكیم و گەلی كوردستان كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیكتاتۆریەت و گوتیشی ئێستا پاش گۆرە بەكۆمەڵەكان و كارەساتی هەڵبجە و خەڵكەكە ئازادە و بەشكۆ و كەرامەتەوە ژیان بەسەر دەبات پاش ئەوەی دیكتاتۆریەت بۆ هەتاهەتایە ڕۆیشت، گوتیشی پێویستە هەمیشی پەیوەندی نێوان رۆڵەكانی ئەو گەلە بەكوردستانیش پتەو بێت، بەرپرسیاریتی هەڵبگرن.
بەرێزیان ڕایگەیاند کە کێشە هەر دەبێت و ڕەنگە لە وڵاتێکی وەک عێراقدا ئاسایی دەرکەوێت، هەروەها ناکۆکی شەرمەزاری نییە؛ بەڵکو شەرمەزارییەکە لە بێتوانایی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکاندایە،گوتیشی دەستوو بەڵگەنامەیەکی نیشتیمانییە کە هەموو عێراقییەکان لەسەری ڕێککەوتوون، هەروەها داوای گەڕانەوەی بۆ دەستوور كرد لە كاتی ناکۆکییەكان لەگەڵ پەنا بردن بۆ دادگای فیدراڵی بۆ لێکدانەوەی کرد، جەختیشی کردەوە لەسەر پتەوکردنی متمانە لەنێوان هەموو لایەنەکان، ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناغی ئێستا یەکێکە لە حوکمڕانی عێراقییەکان.
سەید حەكیم جەختی لەوە کردەوە کە عێراق تەنیا دەتوانرێت بەراورد بکرێت بە خۆی، وە دۆخی ئێستا بەراورد دەکرێت بەو دۆخەی پێشتر هاتووە،هەروەها ستایشی هەوڵەکانی گەلی عێراقی کرد لە ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەیان و پابەندبوون بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و سازان و نیشاندانی نەرمی لە چارەسەرکردنی قەیرانەکاندا.
سەید حەكیم گەشبینی خۆی بە داهاتووی عێراق دەربڕی سەرەڕای سەختی دۆخی ئابووری، چونکە شەڕی ئێستا بەهۆی کاریگەرییەکانی لەسەر هەموو جیهان ناتوانرێت درێژبکرێتەوە. داوای کرد وانە لە قەیرانی ئێستا وەربگرین لە ڕێگەی هەمەچەشنکردنی ڕێگاکانی هەناردەکردن لە ڕێگەی تۆڕێکی بۆرییەوە بۆ دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست، هەروەها لە ڕێگەی هەمەچەشنکردنی ئابووری لە ڕێگەی بوژاندنەوەی کەرتە بەرهەمدارەکانی وەک کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتیاری، وەبەرهێنان، و تەکنەلۆژیای مۆدێرن. هەروەها داوای پاشەکەوتکردنی داهاتی نەوتی کرد بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و نەوەکانی داهاتوو...