سەید حەكیم: گفتوگۆ و ڕاستی و پەنابردن بۆ دەستوور بنەمای بنیاتنانی عێراقێكی بەهێزە
لەپارێزگای دهۆك، لە میوانخانەی هۆزی بەرواری ئازیز، لەوێ لە میوانخانەی تایبەتی شیخ عادل بەگ بەرواری، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی بە كۆمەڵێك شیخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكە كەوت و لەوێش باسی مێژووێكی درێژی پڕ لەوێستگەی گرنگ كرد سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ گەلی كوردستان.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە پەیوەندی باب و باپیران میراتێكە لە كوڕەكان بۆ ڕۆڵەكان و نەوەكان بەجێماوە، ئاماژەشی كرد كە عێراقییەكان خوێن و فرمێسكیان ڕشت بۆ ئەوەی لەدەست دیكتاتۆریەت ڕزگاریان بێت،وەك لە هەڵەبجە و ئەنفال و گۆڕە بەكۆمەڵەكان ئەوە بەرجەستە بوو، تا ئەو ساتە هات كە گەیشتنە ئەو رۆژەی كاروباری خۆیان بەخۆیان بەڕیوە ببەن، هەروەها داوای كرد گفتوگۆ و ڕاستگۆیی گرنگە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و گوتیشی لە وڵاتێكی وەك عێراق ئەو ناكۆكیانە شتێكی ئاساییە ئەوەی عەیبەیە بێ توانایی و بێ دەنگییە بەرامبەر چارەسەركردنی ناكۆكییەكان و چارەسەر نەكردنیان، لێرەش دەستوور پێویستە سەرپشك بكرێت بۆ ئەوەی گفتوگۆ یەكلایی بكاتەوە و عێراقێكی بەهێزیش دروست بكرێت.
بەڕێزیان ئاماژەی بە زیانە ڕاستەوخۆکانی عێراق کرد کە بەهۆی شەڕی بەردەوامی ناوچەکەوە تووشی بووە و داوای یەکڕیزی و خۆڕاگری لە بەرامبەر ناخۆشییەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەی کرد، هەروەها باسی ژیانی سەرکردەی کۆچکردوو فازل بەرواری و ڕۆڵی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری كرد و ئاماژەی بەوەدا کە عێراق ئاستەنگە ئەمنی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی تێپەڕاندووە و ئێستا ڕووبەڕووی ئاستەنگێکی ئابووری بووەتەوە.
سەید حەكیم داوای کۆتاییهێنان بە مۆدێلی دەوڵەتی کرێچی کرد و گرنگی بە بوژاندنەوەی کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتیاری، وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیای مۆدێرن بدرێت. ناوبراو داوای لە سەبر و کۆڵنەدان کرد بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکانی ئێستا، جەختی لەسەر دوورخستنەوەی عێراق لە بلۆکە دەسەڵاتە ناوچەییەکان کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە لە بەرژەوەندی عێراقدایە کە پەیوەندییەکی باش لەگەڵ هەمووان بپارێزێت، هاوکات خۆشەویستی و شانازی خۆی بۆ گەلی کوردی ڕەسەن دەربڕی..