سەید حەكیم: كرانەوەی هەرێمی و نێودەوڵەتی پێویستە لە ڕوانگەی بەرژەوەندی نیشتمانی ڕێچكە بگرێت
لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای هەولێر بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی بە بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر كەوت لەگەڵ كۆمەڵێك لە بەڕیوەبەرانی دەزگا خزمەتگوزارییەكان و ئەمنییەكان لەپارێزگاكە، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە پەیوەندی لەنێوان پارێزگا عێراقییەكان هەبێت لەسەر ئاستی تەنفیزی و تەشریعی و سیاسی و كۆمەلایەتی و داوای كرد ئەزموون لەنێوان حكومەتە خۆجێیەكان ئاڵوگۆڕ بكرێت، لەبیەر ئەوەی دەستوورین.
سروشتی ئەو ڕكابەرییانەی دووپات كردەوە كە دەوری عێراقییان داوە و گوتی ئەمرۆ عێراق ڕووبەڕووی ڕكابەری ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی دەبێتەوە و ئەمرۆش لەدۆخێكی ئابووری خراپ داین بەهۆی پاشكشەی هەناردەی نەوت بەهۆی ڕووداوەكانی ناوچەكە، هەروەها هیوای خواست سەقامگیری بۆ ناوچەكە بگەڕیتەوە.
سەماحەتی لەهەمان كاتدا داوای كرد سوود لە ئەزموونی ئەم قۆناغە وەربگیرێت بە فرەكردنی ئابووری و دەروازەكانی هەناردەكردنی نەوت لەڕێگەی تۆڕی بۆڕی بەرەو دەریا، لەنێوان دەریای ناوەڕاست و سوور، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە بە نەفەسێكی نیشتمانی و یەكگرتوویی نێوخۆیی و كرانەوە بەرامبەر دەروروبەر و وڵاتانی دیكەی جیهان ڕووبەرووی ڕكابەرییەكان ببینەوە، بەپێی بەرژەوەندی ولات و پارستنی سەروەری.