سەید حەكیم: دادپەروەری و سەقامگیری و سەربەخۆیی كۆڵەكەی سەرەكی بنیاتنانی عێراقە
لەپارێزگای هەولێر لە میوانخانەی شێخ ئیدریس سورچی بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە كۆمەڵێك شیخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی سوورچی دەكات، سەماحەتی روونی كردەوە سەرانەكە بە تەنها لایەنی سیاسی ناگرێتەوە بەڵكۆ لایەنی كۆمەلایەتیش دەگرێتەوەهەروەها چیرۆكی ئیمامی حەكیمی گێڕایەوە كە هۆكاری ئەو پەیوەندییە بە تینە بوو لەگەڵ كوردەكان(نهێنی پارێزراو بێت)گوتیشی ئەو بەرگەی ئەو هەڵوێستەی گرت و هۆكاری ئەو پەیوەندییە باشە بوو لەگەڵ لەنێوان عەرەب و كورد لەنێوان شیعە و سوننە و نێوان خواروو و باكوور لە چوارچێوەیی یەكڕیزی و یەكپارچەیی عێراق.
. بەڕێز حەكیم جەختی لە گرنگی بەشداریکردنی کۆمەڵگا کردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی لە هێورکردنەوەی گرژییەکان و دروستکردنی فەزا بۆ سیاسەتمەداران بۆ دۆزینەوەی چارەسەری نیشتمانی کە خزمەت بە عێراق بکات. هەروەها
سەماحەتی ئاماژەی دا که عێراق به هه موو شێوەکانی به دەست تیرۆر ده ناڵێنێت، هاوکات تیشکی خستۆته سه ڕ ڕۆڵی عێراقییەکان به برا کورده كانیشەوه له پاراستنی عێراق له تیرۆر تا ئه و کاتەی تیرۆر بوو به شتێکی ڕابردوو، هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵی ئەوان کرد لە گەڕاندنەوەی هاوسەنگی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری سیاسی دوای ئەوەی عێراق خۆی لە دیکتاتۆری ڕزگار کرد. بەڕێزیان فرەچەشنی بۆچوونەکانی بە سروشتی زانی، و جیاوازی لە وڵاتێکی وەک عێراقدا چاوەڕوان دەکرێت، و نابێت ببێتە هۆی دوژمنایەتی. سەید حەكیم جەختی لە گرنگی بەڕێوەبردن و چارەسەرکردنی ناکۆکی بە پێی دەستوور و یاسا، و لەسەر بنەمای پرەنسیپی متمانەی یەکتر کردەوە. جەختی لە گرنگی دادپەروەری و سەقامگیری و سەربەخۆیی لە عێراق کردەوە، ئاماژەی بە پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدای ئابووری و بوژاندنەوەی ئابووری کرد بە شێوەیەک کە خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عێراق بەدیبهێنێت.