سەید حەكیم: فرەیی نموونەی ئابووری ڕێگایەكە بۆ چارەسەری قەیڕانەكە بەشێوەیەكی كۆتایی
لەدیوانی نوخبەی پیشەگرەكان و سەندیكاكان و دوای ئەوەی گوێبیستی قسەی ئامادەبووان بوو، بەڕیز سەماحەتی سەید حەكیم (سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت، ئاماژەی كرد كە رۆڵی هەیە لە ناساندنی جەماوەر بە سروشتی دۆخی وڵات و ئەو ڕكابەرییانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە، ڕوونیشی كردەوە كە ناوچەكە لە شەڕدایەو ئەوەش تیشكدانەوەی بۆ سەر عێراق هەیە و گوتیشی دۆخی عیراق وای كرد كە چارەسەر بۆ ئەو دۆخە تایبەتە نەدۆزرێتەوە، بۆیە عێراق زیانی زۆری بەهۆی ڕووداوەكانی ناوچەكە بەركەوتووە.
بەڕێزیان سروشتی ڕكابەری ئابووری ڕوونکردەوە و دۆخی ئێستای بە ناوازە زانی و گوتی پێویستی بە دابەزاندنی چاوەڕوانییەکان هەیە بەهۆی دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت، سەیج حەكیم ئەو قەیرانەی بە قەیرانێکی جیهانی وەسف کرد کە دەتوانێت فشار بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە ئابوورییە دروست بکات، بەڕێزیان ستایشی هەموو ئەو هەوڵانەی کرد و دەدرێن بۆ دەستەبەرکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و دابینکردنی چاودێری کۆمەڵایەتی، هەروەها ئاماژەی بە گرنگی خستنەڕووی جووتیاران و بەڵێندەران کرد لە پێشینەكانی كاری حکومەت لە کاتی قەیرانی ئێستادا و ئاماژەی بەوەشکرد، كە مافی جووتیاران و بەڵێندەران بۆ ئاسایشی خۆراک و ڕەخساندنی هەلی کار و بوژاندنەوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان زۆر گرنگە، دەبێت ڕێگری لە داڕمانیان بكرێت.
.
.سەید حەكیم داوای كرد وانە و پەند لەم قەیرانە وەربگرن، لە پێش هەموویانەوە بەرزکردنەوەی ئاستی سەقفی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییەکانی عێراق و قەبارەی دانیشتوانی عێراقدا بگونجێت، هەروەها جەختی لە پێویستی عێراق بۆ وەبەرهێنانی دەرەکی کردەوە و جەختی لە گرنگی هەمەچەشنکردنی شوێنەکانی هەناردەکردن لە ڕێگەی تۆڕێکی بۆرییەوە بۆ دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست کردەوە کە ئەمەش نەرمییەکی زیاتر بە عێراق دەبەخشێت لە هەناردەکردن و ئامانجکردنی بازاڕە نوێیەکان، هەروەها داوای بوژاندنەوەی کەرتە بەرهەمدارەکانی وەک کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتیاری، وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیای مۆدێرن و دوورکەوتنەوە لە مۆدێلی دەوڵەتی کرێچی و تاكە داهات كرد ، لەگەڵ تەرخانکردنی داهاتی نەوت بۆ ئاوەدانکردنەوە و ژێرخانی ئابووری و سندوقی نەوەکانی داهاتوو، بەڕێزیان ئاماژەی بە کۆتایی نزیکبوونەوەی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد و ڕایگەیاند کە عێراق بەهۆی بەهێزی دامەزراوە ئەمنییەکانییەوە، ڕكابەری ئەمنی تێپەڕاندووە، سەماحەتی ستایشی ڕۆڵی فراکسیۆنەکانی کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و قوربانیدانی شەهیدان و ئیدانەی هێرشەکانی بۆ سەر هەر وڵاتێکی دراوسێی كرد و بە ئامانجگرتنی شانشینی سعودیە لە خاکی عێراقەوەی ئیدانە کرد و دانی بە وردی ئەو زانیاریانەدا نا کە لەم بارەوە دەستیان کەوتووە، ناوبراو پابەندبوونی عێراقی بە سەقامگیریی ناوچەکە و پابەندبوونی بە بڕگەکانی دەستووری عێراق دووپاتکردەوە.
.
. بەڕێز حەكیم جەختی لەسەر پێویستی هاوتەریبکردنی داواکارییەکانی بازاڕی عێراق لەگەڵ بەرهەمی زانکۆکانی عێراق کردەوە، پێویستی کۆمەڵگای بۆ هەموو پیشەکان ڕوونکردەوە و ڕەتکردنەوەی خۆی لە پارچەبوونی سەندیکاکان و زیادبوونی بێکۆنتڕۆڵی ژمارەیان دەربڕی، هاوکات جەختی لەسەر پێویستی کێبڕکێ لە ناو هەر سەندیکایەکدا کردەوە و داوای بەشداری سەندیکاکانی كرد لە بڕیاردان و یاسادانان، هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی پێگەی ئەوان وەک ئەو قەوارە کەرتییانەی کە سوودمەندن لە یاسا و بڕیارەکان بەڕێزیان ڕایگەیاند کە چاکسازی داواکاری هەمووانە و جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوون لەسەری کردەوە بەبێ ئەوەی گوێ لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو کەسانە بگرێت کە بە ناڕەوا زیانیان بەرکەوتووە.
سەید حەكیم ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکوەزیرانی ئێستا ئازادییەکی بەرچاوی هەیە لە بڕیاردان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی چاکسازی، بەو پێیەی بەنیازی ئەوە نییە خۆی بۆ خولی دووەم کاندید بکات، داوای پشتگیری مامۆستایان و دابینکردنی پارچە زەوییە خزمەتگوزارییەکان بۆ یارمەتیدانی کەمکردنەوەی قەیرانی نیشتەجێبوون، هاوکات جەختی لەسەر گرنگی هەمەچەشنکردنی مۆدێلی ئابووری بۆ چارەسەرکردنی هەمیشەیی قەیرانەکە کردەوە...