• سەید حەكیم: كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی پەیامێكی چاكبوونەوەیە و گێڕانەوەی سەروەری تەواوی عێراقە

    2026/ 09 /22 

    سەید حەكیم: كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی پەیامێكی چاكبوونەوەیە و گێڕانەوەی سەروەری تەواوی عێراقە

    لەپرێس كۆنفرانسێك كە لە پارێزگای بابل بەسترا، پاش دیداری سەماحەتی سەید حەكیم لەگەڵ حكومەتی نێوخۆیی پارێزگاكە و پاش گوێبیستی بەڕێزیان لە دۆخ و كێشەكانیان و هەوڵی چارەسەركردنیان سەید حەكیم بابلی بە پایتەختی شارستانیەت ناوبرد و گوتی لێرە لە بواری ئاسەوار و شارستانیەت و كشتوكاڵ و پیشەسازی توانای گەورە هەیەو پێویستە ئەو توانایانە بۆ خواست و خزمەت و پێداویستییەكانی رۆڵەكانی ئەم شارە بێت.
     
    سەماحەتی حەكیم كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە پەیامێكی چاكبوونەوە و  گێڕانەوەی سەروەری و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی وەسفكرد و جەختی كردەوە كە لەسەر گرنگی لا مەركەزییەتی ئیداری و بەڕاستییەكی دەستووری وەسفكرد و گوتیشی عێراق بەهێز دەبێت گەر دەست بە ڕێپێدانە دەستووریەكان بدات سەبارەت بە حكومەتە نێوخۆییەكان.
    لەكۆتاییشدا سەماحەتی هیوای گەشەسەندن و پێشكەوتنی زیاتری بۆ پارێزگای بابل خواست و ستایشی حكومەتی نێوخۆیی كرد لە ئەكتیڤكردنی پڕۆژەكان و بەردەوام بوونیان.
     

    Related News