• سەید حەكیم: هۆزە عێراقییە ڕەسەنەكان ڕۆڵی گرنگیان هەبوو لە تێپەڕكردنی ڕكابەرییەكان

    2026/ 10 /21 

    سەید حەكیم: هۆزە عێراقییە ڕەسەنەكان ڕۆڵی گرنگیان هەبوو لە تێپەڕكردنی ڕكابەرییەكان


    لەكەربەلای پیرۆز و لە میوانخانەی پیاوانی ئەلئەمیال _لە میوانخانەی بەڕێز مونزر مەیالی بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی شاری كەربەلا كرد و لەم دیدارە باسی پێشهاتە سیاسی و كۆمەلایەتی و ئابووری ولات كرا و سەماحەتی گەشبینی خۆی دەربڕی بە داهاتووی عێراق و متمتانیە پیشان دا بە تێپەڕكردنی ڕكابەری و ئاستەنگەكان و گوتیشی بە هۆی پالپشتی خودا و مەرجەعیەت و هۆزە ڕەسەنەكان عێراق ئەو ئاستەنگانە تێپەڕ دەكات.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە ڕووبەڕووی ئەو ڕكابەرییانە ببنەوە و پەیامی دڵنیایی بە پێكهاتەكان بدەن بۆ ئەوەی خۆراگری لە كۆمەڵگا هەبێت و گوتیشی ئەركی شێخ و پیاوە گەورەكانە بەو كارە هەڵبستن،هەروەها دەبێت ڕووبەڕووی ئەو گوتارانە بوەستنەوە بۆ ئەوەی نەبێتە شەری تایفی و رەگەزپەرستی لەگەڵ ڕوونكردنەوەی هەڵوێستی خەڵك و سروشتی ڕكابەرییەكان و دووپاتیشی كردەوە كە خۆپیشاندان مافێكی دەستوورییە و داواشی لە خۆپیشاندەران كرد كە مافی خۆیان بپارێزن و بەلام دوور لە ئەجیندای سیاسی و دەرەكی دوور بن.
    سەید حەكیم ڕوونیشكردەوە كە عێراق قەیڕانی ناوچەكەی بە كەمترین زیان تێپەڕ كردوە و ڕوونی كردەوەش كە هیوا دەخوازێت گفتوگۆیەكان سەركەوتوو بێت و هێوری و سەقامگیری بۆ ناوچەكە بگەڕێتەوە، لەگەڵ كاركردنیش بۆ ئەوەی پارێزگاری لە دەستكەوتەكانی عێراق بكرێت.
     

    Related News