سەید حەكیم: ركابەری ئابووری گرنگترین كاریگەرییەكانی شەڕی ناوچەكەیە و پێویستە مووچەی فەرمانبەران و شایستیە جوتیاران و بەڵێندەران پارێزراو بێت
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی كەوت بەكۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی بەنی تەرف لە میوانخانەی شێح عەزیز كنجی تەرفی، لەم دیدارە بەڕێز حەكیم باسی مێژووی پەیوەندی بنەمالەی حەكیمی لەگەڵ ئەو هۆزە بەڕێزە كرد و گوتیشی هۆزەكان كۆڵەكەی گرنگی كۆمەڵگای عیراقین.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق زەرەر مەندی سەرەكییە لە شەڕی ناوچەكە و بەگەڕانەوەی شەڕەكەش دیسان زیانی پێدەگات، ڕوونیشی كردەوە كە ڕكابەری ئابووری گرنگترین ڕكابەرییە ئەویش دەبێت مووچەی فەرمانبەران و شایستەی جوترایان و بەڵێندەران دابین بكرێت و كەرتی تایبەت بە جووڵە بخرێت و هەلی كار دابین بكرێت و ئەمنی خۆراك و كۆمەلایەتی بەدی بێت، پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانیش تەواو بكرێن.
.
بەڕێز حەكیم ستایشی هەموو ئەو هەوڵانەی کرد کە لە ئەنجامدا سەقامگیری لە عێراق و پاراستنی دەستکەوتە ئەمنی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکاندا بوون، ئەمەش ئاماژەیەكە بۆ نیازی عێراق بۆ کارکردن بۆ وەستاندنی شەڕ لە ناوچەکەدا، سەید حەكیم ستایشی کەربەلای پیرۆز و ئاوەدانکردنەوە و دەستکەوتی بەدەستهێنراوی تێدا کرد و داوای پشتیوانی و بەهێزکردنی پارێزگارەکانی کرد، جەختی لە گۆڕینی ڕكابەرییان بۆ دەرفەتەکان کردەوە، بەڕێزیان هۆشداریشی دا لە ئەجێنداکان کە هەوڵی ئیستغلالکردنی خۆپیشاندانەکان دەدەن بە داخوازی ڕەوا، داوای لە کەسانی کاریگەر کرد کە گۆڕەپانی سیاسی هەڵبوەشێننەوە و هۆکار و دەرئەنجامی ڕووداوەکان ڕوون بکەنەوە...