• سەید حەكیم: ڕووداوی كەربەلا قوتابخانەی ڕێكخستن و گوێڕایەلبوون و پابەندبوونە لەسەر بنەماكان

    2026/ 10 /21 

    سەید حەكیم: ڕووداوی كەربەلا قوتابخانەی ڕێكخستن و گوێڕایەلبوون و پابەندبوونە لەسەر بنەماكان


    لەمیانەی گەشتەكەی بۆ پارێزگای كەربەلای پیرۆز، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت و سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی، پێشوازی لە كۆمەڵێك لە كادیران و سەركردەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە پارێزگاكە كرد و پیرۆزبایی لە خەڵكی كەربەلا كرد كرد كە لەتەك سەیدی شەهیدانن (سڵاوی لێبێت).

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە نیعمەتی دراوسێیەتی حوسێن بەرپرسیارێتیەكی زیاتر دەخاتە سەر خەڵكی كەربەلا وەك درێژەیەك بۆ ئیمامی حوسێن (سڵاوی لێبێت)، سەماحەتی داواشی كرد پەند و وانە لە ڕووداوی كەربەلا وەربگرن لەوانە ڕێكخستن و پابەندبوون و گوێرایەلی لەسەر ڕێنماییەكانی ئیمامی حوسێن (سڵاوی لێ بێت) بێ ڕتەكردنەوەی پاش ئەوەی بڕیار درا، ئەویش (سلاوی لی بێت) گوتی ( نازانم خاوەنی خێرخوازییەیكان لە هاوڕێیانم باشترن)، جەختیشی كردەوە لەسەر بەدی هێنانی كاریگەری.

    . لەكۆتاییدا بەرێزیان ڕوونیکردەوە کە یەکێک لە وانەکانی کەربەلا ڕاشکاوانە لەگەڵ هاوڕێکانیدا بێت سەبارەت بە واقیع، پابەندبوونە بە ڕاستییەوە بەبێ ئەوەی گرنگی بەو بۆچوونانە بدات کە لە ڕاستی کەمترن و لێی بێبەشن، بە ئاماژەدان بە هەنگاوی بەهێزکردنی گەنجان لە هاوکێشە عێراقییەکاندا، وەک ئەوەی ئەم بۆچوونە لەلایەن هەندێکەوە ڕەتکرایەوە، لە کاتێکدا ئەمڕۆ بووەتە پەسەندکراوی هەمووان، داوای پەسەندکردنی حەقیقەت دەکات، جەختکردنەوە لەسەر هۆشیاری و تێڕوانین و خۆڕاگری، و داوای داننان و بڵاوکردنەوەی پڕۆژەکە، لەگەڵ گرنگی قسەکردن لەسەر ناسنامەی ئێستا...
     

    Related News