سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە بڕیاری ئاگر بەس دەكات و بانگەشە بۆ پابەندبوون بە یاسای نێودەوڵەتی لە غەزە دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بڕیاری ئاگر بەس و وەستانی كارەكانی كۆمەڵ كوژی كرد كە قەوارەی ئیسرائیلی لە كەرتی غەزە چەند مانگێكە ئەنجامی دەدات، بەڕێز حەكیم ڕێز و ستایشی خۆی بۆ ئەركە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان پیشان دا كە بووە هۆكاری ئەوەی ئەو بڕیارە گرنگە دەربچێت، داواشی كرد كە لایەنی بەرپرسی وەك نەتەوە یەكگرتوەكان فشاری زیاتر لە قەوارەی ئیسرائیلی بكات بۆ ئەوەی گەرەنتی جێبەجێكردنی بڕیارەكە بكات.
سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر پێویستی جێبەجێكردنی یاساكانی شەرعیەتی نێودەوڵەتی بەشێوەیەكی دادەپەروەرانە بەسەر هەمووان و گوتی ئەوە توخمێكی سەرەكییە لە پاراستنی شكۆ و ڕاستی و كاریگەری یاسای نێودەوڵەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تاوان و پێشێلكارییەكاندا.
سەماحەتی داوای كرد بڕیاری نێودەوڵەتی بەپەلە بگرێتە بەر بۆ ئەوەی پاڵپشتی لەو بڕیارە بكرێت لەوانە هاتنە ناوەوەی هاوكاری مرۆیی بۆ كەرتی غەزەی وێران كراو و كاركردن بۆ ئاوەدانكردنەوەی و قەرەبوو كردنەوەی خەڵكی سڤیل لەوانەی زیانیان بەركەوتوە جگە لە كاركردن بۆ گەڕانەوەی ژیان بەشێوەیەكی ئاسایی و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ ئەوەی ژیانێكی تازە بۆ خۆیان بنیات بنێن.
لەكۆتایی قسەكانیدا، سەماحەتی حەكیم سڵاوێكی ڕێز و شكۆی بۆ گەلی ئۆگرە گری غەزە نارد و شانازی كرد بە قوربانییەكان و شەهیەكانیان.