• سەماحەتی حەكیم چاوی بە شێخ و گەورە پیاوانی هۆزی ئەلیسار دەكەوێت و شانازی بە دەستكەوتەكان دەكات

    2022/ 12 /15 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە شێخ و گەورە پیاوانی هۆزی ئەلیسار دەكەوێت و شانازی بە دەستكەوتەكان دەكات

    ڕۆژی چوارشەممە 14-12-2022 سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەشاری كەربەلا چاوی كەوت بە بە شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی ئەلیساری تائی لە میوانخانەی شێخ عادل رۆستەم ئەلیساری لەوێ بەڕێزیان لەگەڵ كۆمەڵێك شێخەكان و پیاو ماقوولانی كەربەلای پیرۆز كۆبووەوە، لەم دانیشتنەدا باس لە باودۆخی كۆمەڵایەتی و سیاسی كرا و سەماحەتی ستایشی تاقیكردنەوەی پارێزگای كەربەلای لە ڕووەكانی بنیات نان وئاوەدان كردنەوە وپێشكەش كردنی خزمەتگوزارییەكان كرد ، هەروەها ئاماژەی بەوە كرد كە پێویستە گەشبینی بڵاوبكەینەوە و بە ئەرێنی سەیری دۆخەكە بكەین و هەروەها ڕاستی شاری كەربەلای لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیكاتۆریەت و تیرۆر بیرخستنەوە و لەدواتردا، داوایشی كرد هەلەكان لە نێو ڕەحمی ڕكابەری و ڕوبەڕووبوونەوەكان بقۆزنەوە.
    سەماحەتی حەكیم ئاماژەی بە ڕاستی دۆخی سیاسی و گرژی و ئەو بارە داخراوەی پارساڵ پێی تێپەڕ بووین كرد و گوتی گوتوومانە كە حكومەتی بەڕێز سوودانی چانسی سەركەوتنی زۆرە و پێویستی بە پاڵپشتی و هاندان لەڕووی سیاسی و كۆمەڵایەتی و جەماوەری هەیە، هەروەها ڕوونیكردەوە كە داعش وەك ڕكابەرێتیەكی سەربازی بوونی نییە بەڵام ئەوە ڕكابەرییەكی ئەمنییە و پێویستی بە ئەرك و ئامادەباشی بەردەوام هەیە تا بەتەواوی خانە نووستوەكانی لەناو ببرێن، هەروەها جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە شانازی بكەین بەو دەستكەوتانەی هاتوونەتە دی و پشتگیری كارە باش و ئەرێنیەكان بكەین و چارەسەری كارە خراپ و نەرێنیەكانیش بكەین.

    Related News