بەڕێز حەكیم داوا دەكات شانازی بە تاقیكردنەوەی عێراق و دەستكەوتەكانی بكەن
لە ڕۆژی 2022-12-15 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە میوانداری هۆزەكانی شەوافع لە میوانخانەی شێخ هادی عەبد عەلی ئال مەترود چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوەدیلرەكانی ئەو هۆزە بەڕێزە كەوت، لەم دیدارە دا بەڕێز حەكیم هیوای تەندروستییەكی باشی بۆ بەڕێز شێخ هادی عەلی خواست و ڕوونیكردەوە كە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هۆزەكان شتێكی ئێستایی و ڕێكەوت نییە بەڵكو ڕەگی مێژوویی لە هەموو قۆناغە هەستیارەكانی عێراق هەبووە.
سەماحەتی داوای كرد شانازی بە تاقیكردنەوەی عێراق و هەموو دەستكەوتەكانی بكەن، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و دابین كردنی پێدواویستییە ڕۆژانەكانی هاوڵاتیان، هەروەها بانگەشەی بۆ ئەوە كرد كە دەبێت گیانی گەشبینی بەرز نرخاندن بۆ هەموو هەنگاوە باشەكان بكرێت و بەرپرسان لە بۆ ئەنجامدانی كاری زیاتر هان بدرێن.