• بەڕێز حەكیم ستاشی ڕۆڵی هۆزی بۆحویمدی مێژوویی لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیكاتۆریەت و تیرۆر دەكات

    2022/ 12 /19 

    بەڕێز حەكیم ستاشی ڕۆڵی هۆزی بۆحویمدی مێژوویی لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیكاتۆریەت و تیرۆر دەكات

    ڕۆژی 15-12-2022 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە میوانخانەی هۆزی ئەلبوحویمد تەفیل لە دیواخانی شێخ كازم ئەلهەنون لە دوایین وێستەگەی لە كەربەلا چاوی كەوت بە شێخ و پیاوماقووڵان و ڕۆلەكانی ئەو هۆزە و تێیدا ستایشی ئەو پەیوەندییەی كرد كە لەگەڵ ئەو هۆزە هەیە و بە خەڵكی دڵ گەورە و بەخشەر وەسفیكردن و گوتی پەیوەندییەكی مێژوویی ڕەگدارمان لە پێشوو و ئێستاش لەهەموو قۆناغەكانی عێراق  لەگەڵ هەموو هۆزەكانی كەربەلا هەیە.

    دواتر سەماحەتی لەگەڵ شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی بو حومید تازەترین پێشهات و بارودۆخی سیاسی عێراق و چانسەكانی سەركەوتنی حكومەتی ئێستای تاوتوێ كرد و داوای پشتگیری و ئۆقرە گرتنی لەسەر حكومەتی ئێستا كرد تا بەرنامەو ئامانجەكان بهێنێتە دی و ئاماژەی بە سروشتی سەرۆك وەزیران و سەركەوتنی بەشێوەی پلەداری وەزیفی كرد كە ئەوەش بووە یارمەتیدەرێك بۆ ئەوەی بەباشی لە كێشەكان تێبگات و وەك كەسێكی ئیداری بتوانێت ڕێوشوێنی گونجاو بگرێتە بەر هەروەها بتوانێت ڕووبەڕووی پڕۆژەكانی دووبەرەكی و تێكدان ببیتەوە، ئەو پڕۆژانەی هەمیشە ئامانجیان ئەوەیە كەشێكی نائومێدی و بێ متمانەیی لەنێو خەڵك دروست بكەن.

    Related News