سەماحەتی حەكیم ..ئەنجامە شڵژاوەكانی هەڵبژاردنەكانی پێشوو بووە هۆی داخرانی سیاسی كە پێشتر ڕوویدا
هەر لە پارێزگای موسەننا و لە میوانخانەی بەڕێز شێخ نوری عەزارە ئال مەعجوم بەنی حجێمدا لە ڕۆژی پێنحشەممە بەرواری 2022-12-22 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێم شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی ئال غانم كەوت، لەم دیدارەدا بەڕێزیان باسی مێژووی هاوبەشی لەگەڵ ئەو هۆزە و هەلوێستەكانیان لە ساتە گرنگەكانی مێژووی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی چەندین پیلان ڕووبەڕووی عێراق بووەوە وەك تیرۆر لەبەر ئەوەی ئەو ڕكابەرییانە یڕووبەڕووی عێراق بووەوە كەم وڵات هەیە تووشی ئەوە هاتبێت.
سەماحەتی داوای كرد یارمەتیدەربن لە هەڵسانەوە و گەشەكردنی عێراق و چیڕۆكی سەركەوتنی زۆر بخوڵقێنن بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەو پڕۆژانە ببینەوە كە دەیانەوێت زیان بەعێراق و گەلەكەی و ناوبانگەكەی و قوربانییەكانی ڕۆڵەكانی بگەیەنن، لەوانە سروشتی تیرۆر كە چۆن بە فەتەوایەكی جیهاد هەموو شتێك هەڵاوگێر كرایەوە و هەتا تیرۆریستان خۆیان بەوفەتوایە و كاریگەرییەكانی تووشی سەر سوڕمان بوون، هەورەها ئاماژەی كرد كە ناهاوسەنگی لە ئەنجامەكان و هەندێك كورسی ڕێژەی بەشداربووان لە هەڵژاردنەكانی ئەم دواییە بووە هۆكاری ئەوەی ئەو داخرانە سیاسییەی پێشتر ڕوویدا، بەڵام لە ئێستادا چانسی سەركەوتنی حكومەت زۆرە و پێویستە گەشبین بین و یەك ڕا و یەك قسە بین.