• بەڕێز حەكیم دووپاتی دەكاتەوە كە لەسەر پڕۆژەی نیشتمانی حیكمەی نیشتمانی بەردەوام دەبێت و زیاتر بە جەماوەری دەناسێنێت

    2022/ 12 /31 

    بەڕێز حەكیم دووپاتی دەكاتەوە كە لەسەر پڕۆژەی نیشتمانی حیكمەی نیشتمانی بەردەوام دەبێت و زیاتر بە جەماوەری دەناسێنێت

    لەرۆژی 2022-12-31 لە دیداری لەگەڵ سەركردایەتی نووسینگەی لاوانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دووپاتی كردەوە كە لەسەر پڕۆژەی نیشتمانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بەردەوام دەبن و هەموو هەوڵ دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی بە جەماوەری بناسێنن، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر كاركردن و زەمینە خۆشكردن بەبۆنەی بیرەوەری (شەهیدبوونی زەهرا) سلاوی لێبێت و دووپاتی كردەوە كە كە پێویستە ڕووبەڕووی هەموو ڕكابەری و تەگەرەكان ببنەوە، هەروەها بیگۆڕن بۆ هەلی بەنرخ ئەوەی دەستپێكێكی تازە بەدی بهێنین، هەروەها بە گرنگی زانی كە زیاتر خەڵك بە پڕۆژەی نیشتمانی ڕەوتی حیكمە ئاشنا بكەن.
    لە لایەكی دیكەوە لە درێژەی قسەكانیدا جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە كادیران و ڕێكخراوانی حیكمەی نیشتمانی دەبێت كار بكەن بۆ ئەوەی عێراق لە میوانداری كردنی 25 مین جامی كەنداوی لەبەسرەی فەیحا سەركەوتوو بێت، هەروەها پێویستە ستایشی ئەوە بكرێت و لە زمانی ڕەخنە و قسەی ئومێد بڕ دوور بكەون و شانازی بەو دەستكەوتانەی عێراق  بكەن.

    Related News