سەماحەتی حەكیم داوای پابەند بوون بە ناوەندگیری دەكات وەك چارەسەرێك بۆ قەیڕانەكانی عێراق
لەمیانەی سەردانەكەی بۆ پارێزگاری دیالا بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە رۆژی 2023-3-1 چاوی بە كۆمەڵێك لە سەركردایەتیەكانی ڕێكخستنی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پارێزگای دیالا كەوت، لەم دیدارە سەماخەتی حەكیم گوتی پێگەی دیالا وەك عێراقێكی بچووكراوەیە و خاڵی بەیەكگەیشتنی باكوور و باشوورە بۆیە هەمیشە ڕووبەڕووی لێدان دەبێتەوەو دەكرێتە ئامانج.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی دەبێت پابەند بین بە ناسنامەی نیشتمانی و بەیەكەوە ژیان و دەبێت ناوەندگیر بین لە دیدی خۆمان بۆ چارەسەری هەموو كێشەكانی عێراق و داوای كرد كە ڕۆڵەكانی حیكمە بەرپرسیارێتی ئەوە هەڵبگرن بەوەی كەپرۆژە و دیدی خۆیان لە بنیاتنانی وڵات و كۆمەڵگا ڕابگەینن، داواشی كرد كە هەر كەسەو لەشوێنی خۆی سەرقاڵ بێت بەوەی خزمەتگوزاری پێشكەش بە ڕۆڵەكانی دیالا بكات.