بەڕێز حەكیم.. دۆخی دیالا مایەی ئاسوودەییە و لێرە پەیوەستن بە ئەكتیڤی كۆمەڵایەتی و زۆری پڕۆژەی سەركەوتوو
لە میوانخانەی هۆزە بەڕێزەكانی باویە لە پارێزگای دیالا، لە ڕۆژی 2023-3-2 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و كەسایەتی دیارەكانی هۆزەكانی باویە كەوت لەسەرووی هەموویان بەڕێز شێخ خالید و حاجی فالیح باوی لەم دیدارەدا بەڕێز حەكیم شانازی خۆی بەرامبەر هەڵوێستی جوامێرانەی ئەو پێكهاتە و هۆزە ڕەسەنانەی دیالا دەربڕی بەهۆی هەڵوێستیان لە پشتگیری كردنی كۆمەڵگا و گوتی كە ئەو زۆر ئاسوودەیە لەبەر ئەوەی دیالا لە دۆخی بەهۆی پیاوە باشەكان و زیرەكی شێخ و كەسایەتییە دیارەكانی و كەسانی نەخبەی شارەكە بارودۆخیان زۆر باش بەڕێوە دەچێت.
سەماحەتی ئەو دۆخە باشەی بۆ دوو هۆكار گەڕاندەوە یەكمیان ئەوەیە كە خەڵكی دیالا هەمە جۆرن لەڕووی پێكهاتەیان و شارەكەیان وەك عێراقێكی بچوككراوە سەیر دەكەن، دووەمیش ئەوەیە كە شارەكە لەڕووی گەشسەندن دەیان پڕۆژەی سەركەوتوو و گرنگی تێدا ئەنجام دەدرێت ئەوەش دۆخی شارەكە بەرەو باشتر دەبات.
لەكۆتایی دیدارەكەدا سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت هەموو هەوڵ بخەنەگەڕ بۆ ئەوەی سەقامگیری ئەمنی بە باشی بمێنێتەوە، لەبەر ئەوەی سەقامگیری ئەمنی دەبێتە هۆكاری ئەوەی وەبەرهێنەران ڕووی تێبكەن، بەمەش چەندین هەلی كاركردن لە ڕووەكانی كشتوكال و ووزە و چەندین كەرتی دیكە پەیدا دەبێت.