• سەماحەتی حەكیم داوای ئەكتیڤ كردنی لیژنە هاوبەشەكانی نێوان عێراق و سعوودیە دەكات بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەكانی هەردوولا باشتر بەڕێوە بچێت

    2023/ 03 /07 

    سەماحەتی حەكیم داوای ئەكتیڤ كردنی لیژنە هاوبەشەكانی نێوان عێراق و سعوودیە دەكات بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەكانی هەردوولا باشتر بەڕێوە بچێت

    ڕۆژی سێشەممە بەرواری 2023-3-7 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز عەبدئەلعزیز شمەری باڵێۆزی سعوودیە لە عێراق كەوت، لەم دیدارەش باس لە بۆچوونی هەردوولا لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵیەكانی عێراق و سعوودیە و بەرژەوەندییەگانی هەردوو وڵات كرا، لێرەش سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت لیژنە هاوبەشەكانی نێوان هەرجوو وڵات ئەكتیڤ بكرێت و خواستی هەردوو ولاتیش بۆ كرانەوە بەڕووی ئەوی دیكە لەبەرچاو بگیرێت.
    سەماخحەت یگوتی عێراق بەڕووی هەمووان كراوەیە بەتایبەتی هاوسێیە عەرەب و ئیسلامەكانی و پەیوەندییەكانیشی لەسەر بەرژەوەندی هاوبەش و پارستنی سەروەری عێراق بنیات نراوە، هەورەها گوتیشی عێراق هەمیشە هەوڵی داوە بۆچوونەكان لە نێوان ئەو وڵاتانەی لەگەڵ یەك كۆك نین ڕۆڵی ناوبژی و لێك نزیككردنەوەی بۆچوونەكان دەگێڕێت و دەكرێت وڵاتانیش سوود لە خێروبێرەكانی وەربگرن.

    لەڕووی نێودەوڵەتی سەماحەتی داوای كرد زمانی شەڕ بوەستێنن و لەبری ئەوە دەست بكەن بە گفتوگۆ و هاوبەشی كردن لێرەش بەرپرسیارێتی خستە سەر چەند وڵاتێكی كاریگەر و سەر كۆمەڵگای نێو دەوڵەتی بۆ ئەوەی بتوانن جیهانێكی بێ شەڕ و بێ كێشە و ئارام ببینن.
    سەماحەتی گوتیشی كە سروشتی ژینگەی عێراق و ناوچەكە دەریخستوە كە بەهۆی گۆڕانگاری كەش و هەوا و قەیڕانی ژینگە دەناڵێنێت و پێویستە هەموو وڵاتان یەك بگرن و بەهۆی ئاڵوگۆڕ كردنی ئەزموون و زانیاری بەسەر ئەو دیاردەیە زاڵ بن.

    Related News