• سەماحەتی حەكیم.. ئاماژەی ڕاستەقینە هەن  لەسەر ئەوەی حكومەت كار بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری دەكات

    2023/ 03 /11 

    سەماحەتی حەكیم.. ئاماژەی ڕاستەقینە هەن لەسەر ئەوەی حكومەت كار بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری دەكات

    لەناوچەی وەحدە لەقەزای مەدائن لە میوانخانەی بەڕێزانی ئەتوال ئەلحوسنیین و لە میوانخانەی تایبەتی مەهدی ئەلتەویل لە بەرواری 2023-3-10 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و كەسایەتی دیاری ناوچەكە كەوت و لەم دیدارەدا پیرۆزبایی یادی لەدایكبوونی ئەهلی بەیتی كرد (سڵاویان لێ بێت) ولەگەڵ لەدایك بوونی ئیمام مونتەزەر (سڵاوی لێبێت).

    سەماحەتی ئاماژەی بە پەیوەندی عێراق و جووڵەی مێژوو و پەیوەندی عێراق و پڕۆژەی چاكسازی ئیمام مەهدی كرد كە بناغەی لەسەر دادپەروەری و عەقڵەوە بووە و ڕوونیكردەوە كە عێراق ڕووبەڕووی چەندین ئەجیندای ناوخۆیی و دەرەكی بووەتەوە كە ئامانجیان تەگەرە خستنە بەردەم پڕۆژەی عێراقی و لێدان و لەبار بردنی ئەو ئەزموونە تازەیە دیمۆكراتییە بووە، ، بەڵام عێراق توانی ئەو هەموو ڕكابەری و قۆناغانە تێپەڕ بكات كەلەسەر ڕووی سیاسی و كۆمەڵایەتی بوون.
    لەكۆتاییدا سەماحەتی گوتی كە پێویستە كەشو هەوای گەیشبینی و ئەرێنی باڵ بەسەر دۆخە بكێشێت و ئیستا بەرەوپێشچوونێكی بەرچاو بەدی دەكرێت لە ڕووی ئارامی سیاسی و بڵاوبوونەوی زمانی گفتوگۆ نێوان لایەنە ناكۆكەكان، سەماحەتی پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەت دووپات كردەوە و گوتی هەموو ئاماژەكان دەریدەخەن كە سەركەوتین بەرچاو لە ڕووی نەهێشتنی گەندەڵی و پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری هەیە و نیەتی ڕاستەقینەش هەیە كە هەموو تواناكان بۆ خزمەتی هاوڵاتیان بخرێتە گەڕ.

    Related News