• سەماحەتی حەكیم .. عێراق دوای تێپەڕكردنی چەندین ڕكابەری یەكلایی كەرەوە لە بارودۆخێكی باش دایە

    2023/ 03 /11 

    سەماحەتی حەكیم .. عێراق دوای تێپەڕكردنی چەندین ڕكابەری یەكلایی كەرەوە لە بارودۆخێكی باش دایە

    لە قەزای مەدائین لە میوانداری عەشیرەتی مەعەلە هۆزی كەنانەی خۆشەویست و لە میوانخانەی شێخ مەهدی كەنانی لە ڕۆژی 2023-3-10 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی قەزای مەدائین كەوت، لەم دیدارەدا باس لە مێژووی هاوبەش و كاروانی شەهیدان كرا لەوانەی بۆ بەرگری كردن لە عێراق خۆیان فیدا كرد، هەورەها باسی لە جۆر و سروشتی ئەو ڕكابەرییانە كرد كە ڕووبەڕووی عێراق هاتەوە و لەوانە تیرۆر بەهەموو جۆرەكانی كە دەیویست لە پڕۆژەی نیشتمانی عێراقی بدات ئەویش لە ڕێگای بەئامانج كردنی پێكهاتەكان و دروستكردنی فیتنە و ئاژاوە نێوان خەڵكەكەی، لێرەش ستایشی خەڵكی شاری مەدائینی كرد بەوەی كە خۆڕاگر بوون و دەستیان بە تێەكەڵە و پێكهاتەی كۆمەڵایەتی خۆیان گرت و پارێزگاریان لێكرد.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر دەستگرتن بە هەمەجۆری پێكهاتەكان و داواشی كرد مافی پیكهاتەكان لە دەربڕین لە ناسنامەی خۆی لەنێو ناسنامەی نیشتمانی و پڕۆژەی عێراقی  هەبێت و دووپاتیشی كردەوە كە بەڕێوەبردنی هەمە جۆری لەعێراق و قۆستنەوەی ئەو كارە عێراق لەسەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتی بەهێزتر دەكات.

    سەماحەتی گوتیشی پڕۆژەی ئیسلامی لە عێراق پاڕێزراو بووە بەهۆی بوونی مەرجەعیەی پیرۆز و  لەگەڵ هۆزە عێراقییەكان و دروشمە حوسێنیەكان، ڕوونیشی كردەوە كە سەخاوەتی عێراقییەكان كە لەچەندین بۆنەی جیاجیا دەركەوت، ڕێك نموونەیەكی ڕۆشەبنیری حوسێنییە.
    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە عیراق دۆخی باشە گەر لەگەڵ ئەو وڵاتانە بەراوردی پێ بكەی كە ئەو دخ و ڕكابەرییانەیان نەبینیبێت، ئەوەی ئەو بەراوردە بكات ئەوە بە زوڵم و ناداپەروەرانە هەژمار دەكرێت، عێراق ئێستا بەرەو باشی دەڕوات و چانسێكی زۆر باشیشی هەیە بۆ ئەوەی سەركەوێت گەر هەلەكان بقۆسترێنەوە و بەڕووحێكی گەشبینانە و دوور لە بڵاوكردنەوەی شتی نەرێنی كارەكان بەڕێوە بچێت.

    Related News