• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە سووداتی سەرۆك وەزیران كرد و پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەت لە نەهێشتنی گەندەڵی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری دەربڕی

    2023/ 03 /19 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە سووداتی سەرۆك وەزیران كرد و پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەت لە نەهێشتنی گەندەڵی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری دەربڕی

    لەڕۆژی شەممە بەرواری 2023-3-18 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد و لەم دیدارەدا باس لە پێشهات و بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و كارەكانی داهاتوو كرا، هەروەها باس لە پەیوەندی نێوان حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەران كرا، سەماحەتی پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەت و هەنگاوەكانی بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری دەربڕی و جەختی كردەوە لەسەر پەرەپێدان و بەردەوام بوون لەسەر مەلەفی ئەمنی  لەسەرتاپای عێراقدا.

    سەماحەتی داوای كرد بایەخ بە پارێزگاكان بدرێت و لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران كار لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان و پێشكەش كردنی خزمەتگوزارییەكان بكرێت، سەبارەت بە بودجەی ئیتحادیش بەپێویستی زانی كە حكومەت زوو خوێندنەوەی بۆ بكات تا بتوانێت بڕگەكانی جێبەجێبكات و ڕوونیشی كردەوە كە سەقامگیری ئەمنی و كۆمەڵایەتی و سیاسی زۆر گرنگە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی حكومەت دیاری بكرێت.
    لەكۆتاییدا سەماحەتی داوای كرد لە لێدانە دەستپێشخەریەكانی تیرۆرستان و شانە خەوتوەكانیان بەردەوام بن و هەروەها دووپاتی كردەوە كە دەبێت هەموو ناكۆكیەكانی نێوان حكومەتی ئیتحادی و حكومەتی هەرێم چارەسەر بكرێت لێرەش تەنازول كردن بۆ بەرژەوەندی گشتی عێراق دەبێت پێوەر بێت.

    Related News