• سەماحەتی حەكیم چاوی بە جێنشینی پادشای سعوودیە كەوت و باسی چارەسەری قەیڕانی یەمەن و گەڕاندنەوەی سووریا و گەڕانەوەی پەیوەندییەكانی ڕیاز و تارانی كرد

    2023/ 04 /16 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە جێنشینی پادشای سعوودیە كەوت و باسی چارەسەری قەیڕانی یەمەن و گەڕاندنەوەی سووریا و گەڕانەوەی پەیوەندییەكانی ڕیاز و تارانی كرد

    لەسەردانێكی ڕەمەزانیدا بۆ میرنشینی عەرەبی سعوودی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە ڕۆژی شەممە بەرواری 2023-4-15 چاوی بە شازادە محەمەد بن سەلمان  جێنشینی پادشای سعوودیە و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەكە كەوت، سەرەتا هەردوو لا پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزان و نزیكبوونەوەی جەژنی ڕەمەزانیان لەیەكتر كرد و هیوایان خواست هەردوو گەلی عێراقی و سعوودی لە  خۆشی و درەوشانەوە و پێشكەوتن و ئاشتی و ئاسایشدا بژین.

    هەردوورلا بۆچوونەكانیان سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی بەغدا وڕیازیان  ئاڵوگۆڕ كرد، سەماحەتی حەكیم پشتگیری خۆی بۆ هەر هەنگاوێك دەربڕی كە دەبێتە هۆی ئەوەی توندو تیژی و شەڕ لە یەمەن بوەستێت و ئەو وڵاتە پێگەی خۆی لەسەر ئاستی عەرەبی و ناوچەكە وەربگرێتەوە، هەروەها بەڕێز حەكیم دڵخۆشی خۆی پیشاندا بەرامبەر ئەو هەنگاوانەی ئێستا لە ئارادا هەیە بۆ ئەوەی سووریا پێگەی خۆی وەربگرێتەوە و لە لووتكەی عەرەبی داهاتووش كورسی تایبەت بەخۆی هەبێت و جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی ئەو پێشكەوتنەی لەسەر ئاستی پەیوەندییە دیپلۆماتییەكانی نێوان سعوودیە و ئێران بەدی هاتوە كاریگەری ئەرێنی و تیشكدانەوەی باشی لەسەر ڕەوشی هەموو ناوچەكە دەبێت، هەورەها زمانی ناوەندگیری و لێكتێگەیشتن و گفتووگۆی لەنێوان نەیارەكانی ناوچەكەی بۆ گەیشتن بە دیدێكی هاوبەش بەڕووی پەیوەندییەكان بە بەرز نرخاند.

    سەماحەتی لە درێژەی قسەكانی نیگەرانی خۆی بەرامبەر دۆخە خراپەكانی ئێستای سوودان دەربڕی و هیوای خواست قەیڕانەكە لەڕێگای گفتوگۆ و لێك تێگەیشتن لە نێوان لایەنە ناكۆكەكان چارەسەر بكرێت.
    لەسەر ئاستی عێراق، سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە عێراق ئەم ماوەیە چەندین دەستكەوتی گرنگی لەسەر ئاستی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی و خزمەتگوزاری بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ هاوپەیمانێتی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت و پالپشتی كردنی، هەروەها باشبوونی ڕەوشی كۆمەڵایەتی دوای تێكشكاندنی تیرۆر و لەدەستدانی داڵدە كۆمەڵایەتییەكانی، جگە لەوەش بەرزبوونەوەی نرخەكانی نەوت ڕۆڵی خۆی گێڕا لەوەی باری دارایی حكومەت باشتر بێت بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری باشتر پێشكەش بە هاوڵاتاین بكات و هەلی كار دابین بكات و دووپاتیشی كردەوە كە هاوكاری كردن زۆر گرنگە لە ڕووبەڕووبوونەوە هاوبەشەكان و بابەتی گۆڕانی كەش و هەوا، داواشی كرد هەماهەنگی زیاتر هەبێت لە بوارەكانی توێژینەوە و زانستی و هەنگاوە پڕاكتیكییەكان لەم بارەیەوە.

    Related News