• سەماحەتی حەكیم داوای بە داتاكردنی پسوولەی خۆراك و باشكردنی كوالیتی جۆرەكانی دەكات

    2023/ 04 /24 

    سەماحەتی حەكیم داوای بە داتاكردنی پسوولەی خۆراك و باشكردنی كوالیتی جۆرەكانی دەكات

    لەرۆژی 2023-4-24 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕیز ئەسیر داود وەزیری بازرگانی كەوت، لەم دیدارە سەرەتا سەماحەتی گوێبیستی بەرنامەو كارەكانی وەزارەت و پلانەكانی بوو، دواتر بەڕیزیان جەختی كردەوە لەسەر  پێویستی بە داتاكردنی پسولەی خۆراك و باشكردنی كوالیتی مەوادەكانی كرد و داواشی كرد بۆ هاوكاری كردنی خەڵكانی بێ بەش و كەم دەرامەت پێویستە لەگەڵ وەزارەتەكانی دیكە هەماهەنگی بكرێت.
    سەماحەتی داواشی كرد كاری زیاتر  بكرێت بۆ ئەوەی متمانەی هاوڵاتی بە دامودەزگاكانی دەوڵەت بگەڕێتەوە، كە وەزارەتی بازرگانیش یەكێكە لەوانە و دووپاتی كردەوە كە دەبێت وەزارەت پشتێكی نموونەیی هاوڵاتی عێراقی بێت.

    Related News