• سەماحەتی حەكیم ..پڕۆژەكانی بەسرە بەڵگەن لەسەر بەرەو پێشچوونی گەشەسەندن

    2023/ 05 /08 

    سەماحەتی حەكیم ..پڕۆژەكانی بەسرە بەڵگەن لەسەر بەرەو پێشچوونی گەشەسەندن

    لەمیانەی گەیشتێكی لەچەندین میوانخانەی باكووری بەسرە ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە میوانخانەی عەشیرەتی بەزازنە لای شێخ نوری لەفتەی بەزوونی  باسی بیرەوەری قۆناغە سەختەكانی لەگەڵ ئەو هۆزە بەڕێزە كرد، هەروەها خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پێشكەوتنەی لەڕووی ئاوەدان كردنەوە و گەشەسەندنەی ئەو نەو ناوچە و بەسرە و هەموو عێراق بەخۆیەوە بینیوە، ڕوونیشی كردەوە كە ئەو پڕۆژانە بەڵگەن لەسەر بەرەوپێشچوونی گەشەسەندن.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق ئێستا بە سەقامگیرییەك تێپەڕ دەبێت كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیبوو، هەورەها ستایشی پاڵەوانێنی 25ی جامی كەنداوی كرد كە بەهۆی جوامێری و پێشوازی گەرمی خەڵكی بەسرە سەركەوتوو بوو و توانی ڕوێكی باش و ئەرێنی لەسەر سروشتی عیراق دەربخات.
    لەكۆتاییدا سەماحەتی داوای كرد كە كێشەكانیان وەك كەم ئاوی چارە بكەن و بایەخی زیاتر بە كەرتی كشتوكاڵ بدەن و كۆمبانپاكان ناچار بكەن كە كرێكاری عێراقی بخنە كار و مەشقیان پێبكەن و پەرە بە تواناكانیان بدەن وەك لە گرێبەستی سەرەكی لەگەڵ ئەو كۆمپانیانە پێشتر ڕێكەوتنی لەسەر كراوە.

    Related News