• سەماحەتی حەكیم ..عێراق بەهۆی پێگەی و مێژوو و ڕۆڵی سیاسی جەمسەری گۆڕانكارە نێو دەوڵەتییەكانی داهاتوو دەبێت

    2023/ 05 /13 

    سەماحەتی حەكیم ..عێراق بەهۆی پێگەی و مێژوو و ڕۆڵی سیاسی جەمسەری گۆڕانكارە نێو دەوڵەتییەكانی داهاتوو دەبێت

    لەڕۆژی شەممەدا لە بەرواری 2023 -5-13 لە دیوانی بەغدا بۆ نوخبەی سیاسی و كۆمەلایەتی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەگەڵ ئامادەبووان باسی پێشهاتەكان و دۆخی سیاسی و كۆمەلایەتی عێراقی كرد، سەرەتا بەڕیزیان گوبیستی قسەكانی ئامادەبوان بوو دواتر سەماحەتی ئاسوودەیی خۆی بۆ دۆخی ئێستای عێراق دەربڕی كە سەقامگیرییەكی تێدا بەدی دەكرێت پێشنر بوونی نەبووە، ڕوونیشی كردەوە كە عێراق كەشو هەوایەكی ئەرێنی بەسەر دەبات و وڵاتانی ناوچەكەش بەسەرسامیەوە سەیری گۆڕانكارییانەی عێراق دەكەن، گوتیشی سەرۆكی وەزیران لەسەر ئاستی ناوخۆی و دەرەكی جێگای قبوولكردن بووە ئەوەش ڕۆڵی سەرەكی هەبووە لەوەی سەقامگیری ئەمنی و كۆمەڵایەتی و ئابووری بەدی بێت.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق ئەمڕۆ لەحاڵەتێكی ئاسوودەیی و ئارامی ناوخۆیی باش دەژێت و هەموو لەگەڵ یەك تەبان و داواشی كرد هەمیشە ڕۆحی گەشبینی بڵاوبكەنەوە و واز لە زمانی بێ ئومێدی و نەرێنی و هێرشكردنەسەر یەك  و تۆمەت خستە پاڵ یەكتر بهێنن.

    سەماحەتی حەكیم گوتیشی بودجەی ئێستا هەموو ڕكابەری و تەگەرە كۆمەڵایەتییەكانی بەهەند هەڵگرتوە، داواشی كرد دەوڵەت واز لە تاكە داهاتی بێنێت و تەنها پشت بە نوت نەبەستێت و كەرتەكانی دیكەی وەك كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و تەكنەلۆژیا ئەكتیڤ بكەن، ڕوونیشی كردەوە كە دابینكردنی 48 ترلیۆن بۆ كەرتی وەبەرهێنان لە بودجەی گشتی گۆڕانكارییەكی گەورە لەبواری پڕۆژەكان دروست دەكات، جێبەجێكردنیشی بۆ ماوەی سێ ساڵ متمانەی وەبەرهێنەران و كەرتەكانی بەرهەم هێنان بە ڕەوتی ئابووری وڵات باشتر و زیاتر دەكات.

    سەماحەتی داواشی كرد كە گۆڕانكاری نێودەوڵەتی بەرامبەر عێراق بە باشی خوێندنەوەی بۆ بكرێت، لەبەر ئەوەی عێراق بەشێكی گرنگە لەو گۆڕانكاریانە ئەویش بەهۆی ڕۆڵی و بەهۆی مێژووی وڵاتەكەو رۆڵە مێژووییەكەیەتی ، ئەوەش پێویستی بە دیاری كردنی ناسنامەی عێراقی هەیە لە ڕووەكانی ئابووری و سیاسی و ئەمنی، هەروەها جەختی كردەوە كە پێویستە بایەخ بە كەرتی تایبەت بدرێت وەك پاڵپشتێك و بنەمایەك بۆ دەوڵەتی عێراقی.

    سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە دەستووری عێراق باس لە دەوڵەتێكی مەدەنی دەكات كە پارێزگاری لە بنەماكانی ئاینی ئیسلام دەكات، بۆیە ئەگەر كەسێكی بڕوادار لە كارەكەی شكستی خوارد نابێت تۆ ئەوە لەسەر هەموو ئیسلام و بڕوادارن هەژمار بكەی، چونكە ئەوان بە بەناوی ئیسلام و یاساكانی حوكم ناكەن.

    سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە چارەسەری ڕیشەیی بۆ مەلەفی نەوت لەنێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم ئەوەیە كە یاسای نەوت و غاز دەربچێت، ئاماژەشی كردكە بودجە سێگۆشەی زەمینەیەكی باشە بۆ گەڕانەوەی متمانە لەنێوان هەموو لایەنەكان، ئەو تاقیكردنەوەش سەلماندنی كە هەموان بەو وەزعە زیانیان بەركەوتوە، دوای بەداتا كردن و شەفافیەتی كرد و گوتی دەبێت داهاتی نەوتی هەرێم لەسەر یەك هەژمار بێت و لەژێر سەپەرشتی دەستەیەكی چاودری دارایی بێت، لێرەش زیاتر بەرچاو ڕوونی و شەفافیەت بەرجەستە دەبێت.

    Related News