• سەماحەتی حەكیم  بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەیەكەوە ژیان جەخت لەسەر گرنگی گواستنەوە بۆ قۆناغی بەڕێوەبردنی هەمەجۆری لە عێراق دەكاتەوە

    2023/ 05 /15 

    سەماحەتی حەكیم بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەیەكەوە ژیان جەخت لەسەر گرنگی گواستنەوە بۆ قۆناغی بەڕێوەبردنی هەمەجۆری لە عێراق دەكاتەوە

    لە رۆژی جیهانی بۆ ئاشتی و بەیەكووە ژیان لە ڕۆژی 2023-5-15 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە شاندێكی تەریقەی كەسنەزانی لە عێراق و جیهان كرد، هەروەها چاوی بە جەنابی شێخ سەتار حلو سەرۆكی تایفەی سائیبەی مەندائیەكانی عیراق و جیهان كرد،هەر لەو كاتە چاوی بە بەڕێز ئەحمەد كەتال سەرۆكی تایفەی شەركەس لە عێراق كەوت و هەروەها بەجیا چاوی بە خۆر ئەسقوف ئەفرام ئەلخۆری بنیامێن ئەسقوفی سریانەكان كەوت، لەم دیدارانە بەڕێز حەكیم ڕوونی كردەوە كە تایفە و ئاینەكان و نەتەوەكان مایەی دەوڵەمەندی كۆمەڵگای عێراقین لەبەر ئەوەی چەندین كەلتوور و ڕۆشەنبیری جیاوازی لەخۆوە گرتوە.

    سەماحەتی گوتیشی گرنگە لە قۆناغی دان پێدانان بە هەمەجۆری بەرەو قۆناغی ئەوە برۆین كە ئەو پێكهاتانە لە ڕووی ئیداریەوە  و لەڕوی بەشداری كردن و ڕێزیان لێ بگیرێت و پارێزراو بن و ڕۆڵی خۆیان لە ژێر چەتری عێراق و ناسنامەی نیشتمانی عێڕاقی بگێڕن، لەبەر ئەوەی ئەو ئاین و نەتەوانە پەیامنێرانی عێراقن بۆ هەموو گەلان ولاتانی جیهان.

    Related News