• سەماحەتی حەكیم چاوی بە ئاراس حەبیب دەكەوێت و چەخت لەسەر بەردەوامی سەقامگیری عێراق دەكات

    2023/ 05 /18 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە ئاراس حەبیب دەكەوێت و چەخت لەسەر بەردەوامی سەقامگیری عێراق دەكات

    لەڕۆژی 2023-5-18 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە ئاراس حەبیب سەرۆكی كۆنگرەی نیشتمانی عیراقی كەوت، لەم چاوپێكەوتنە باس لە پێشهات و دۆخی سیاسی كرا، سەماحەتی جەختی لەسەر بەردەوامی دان بە سەقامگیری عێراق كرد و گوتی پێویستە بكرێتە سەقامگیرییەكی هەمیشەیی و ئەركی ئەو سەقامگیرییەی خستە ئەستۆی هەمووان بۆ ئەوەی زیاتر بچەسپێت و بەهێزتر بێت.

    سەماحەتی ئاماژەی بە ڕۆلی گرنگی عێراق لە ناوچەكەو ئاستی نێودەوڵەتی كرد و ڕوونیكردەوە كە عێراق رۆڵی گەورە دەگێڕێت لە نزیككردنەوەی بۆچوونەكانی نەیارەكانی ناوچەكە و كۆكردنەوەیان لەسەر مێزی گفتوگۆكردن.

    Related News