سەماحەتی حەكیم چاوی بە عامری دەكەوێت و بەهێزكردنی چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانێتی تاوتوێ دەكەن
ڕۆژی 2023-5-20 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانێتی فەتح كەوت و لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكان دۆخی سیاسی بەرنامەی داهاتوو و چۆنیەتی پاڵپشتی كردنی حكومەت و بەرنامەكانی كرد بەپێی ئەو ڕیزبەندییەی هەیە كە لەسەرووی هەموویان خزمەت گوزارییە، هەروەها هەردوو لایەن باسی بەهێزكردنی چوارچێوەی هەماهەنگی و پاوپەیمانێتی دەولەت ویەكگرتنیان كرد.
سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر پێویستی بەرقەرار كردنی بودجەی گشتی وڵات و پاراستنی مافی هەمووان، هەروەها ڕوونی كردەوە كە پێویستە بودجەكە لەگەڵ ڕیزبەندی كارە گرنگەكانی حكومەت ڕێكبخرێت، داواشی كرد كە ئەو دۆخە سەقامگیرەی ئێستا هەیە بەردەوامی پێ بدرێت و بكرێت هەمیشەیی، هەروەها گوتیشی سەقامگیری هەمیشەیی و بەردەوام تەنها بەرهەمی كاری حكومەت نەبووە، بەڵكو بە هەوڵ و كۆشش و تێگەیشتنی هەموان بوو بە حكومەت و لایەنە سیاسییەكان و چالاكیە كۆمەڵایەتییەكان و ئابووریەكانیش بووە.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە كرانەوەی عێراق بەڕووی وڵاتانی عەرەب و موسڵمانی دوروبەری و بەڕووی هەموو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لەبەر ئەوەی عێراق ڕاستی نیەتی خۆی سەلماندوە بەوەی كە لەگەڵ هەمووان بوەستێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ئەویش بە گفتوگۆ و گەڕان بەدوای خاڵی هاوبەش، دووپاتیشی كردەوە كە دیدی جیهان بەرامبەر عێراق زۆر گۆڕانكتاری بەسەر هاتوە بەهۆی ئەو پشكەوتنە ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتیەی بەسەر عێراق هاتوە.