• سەماحەتی حەكیم چاوی بە شاندێكی ئەوروپی كەوت كە چەندین كەسایەتی پەرلەمانی و دادوەری و ئەكادیمی لەخۆە گرتبوو

    2023/ 05 /21 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە شاندێكی ئەوروپی كەوت كە چەندین كەسایەتی پەرلەمانی و دادوەری و ئەكادیمی لەخۆە گرتبوو

    لەچوارچێوەی چاوپێكەوتنی لەگەڵ شاندێكی ئەوروپی كە چەندین كەسایەتی پەرلەمانی و دادوەری و ئەكادیمی لەخۆوە گرتبوو، بەڕێز عەمار حەكیم لە ڕۆژی شەممە بەرواری 2023-5-20 لەگەڵ ئامادەبووان باسی پێشهات و دۆخی عێراقی لەڕووی سیاسی و كۆمەڵایەتی كرد.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە هەموو ئاوارەكان بگەڕێنەوە و كار لەسەر وەستاندنی شاڵاوی ئاوەرەكان بكرێت و گوتیشی لێرە بەچاوێكی پڕ ڕێز سەیری كریستیانەكان دەكرێن لەبەر ئەوەی بە مایەی دەوڵەمەندی كۆمەڵگەی عێراقی هەژمار دەكرێن و پێشتریش ئاماژەمان كردوە كە بەڕێوەبردنی هەمەجۆر لە عێراق قۆناغێكە پردی خۆشەویستی لە نێوان عێراق و ناوچەكە و هەموو جیهان دروست دەكات.

    Related News