• سەماحەتی حەكیم بارودۆخی سیاسی و گۆڕینی سەقامگیری ئێستا بۆ سەقامگیرییەكی بەردەوام لەگەڵ شێخ خەزعەلی تاوتوێ دەكات

    2023/ 05 /23 

    سەماحەتی حەكیم بارودۆخی سیاسی و گۆڕینی سەقامگیری ئێستا بۆ سەقامگیرییەكی بەردەوام لەگەڵ شێخ خەزعەلی تاوتوێ دەكات

     

    بەڕێز عەمار حەكیم  سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا لە ڕۆژی سێشەممە بەرواری 2023-5-23 چاوی بە بەڕێز سەماحەتی شێخ قەیس خەزعەلی  ئەمینداری گشتی ڕەوتی عەسائیبی ئەهلی حەق كوت و باسی دۆخی سیاسی عێراق و پێگەی عێراق لەسەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتی كرا.

    سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە پێویستە پاڵپشتی لە سەقامگیری عێراق بكرێت و بۆ سەقامگیرییەكی بەردەوام بگۆڕیت و ئەو بەرپرسیاریەتیەشی خستە ئەستۆی هەمووان، هەروەها گوتیشی كە دەبێت بڕیاردان لەسەر كارە گرنگە تەشریعییەكان بەردەوام بین لەوانە بودجە كە جەختی لەسەر بڕیاردانی كرد بەپێی بەرنامەیەكی حكومی و بەپێی ڕیزبەندی گرنگی كارەكانی حكومەت لەڕووی گرنگیەوە.

    Related News