سەماحەتی حەكیم داوا لە كوڕانی كەركووك دەكات دەست بە یەك ڕیزی و تەبایی و هەمەچەشنی كۆمەڵگایەكە بگرن
لە كەركووك پایتەختی هەمەچەشنی پێكهاتەكتنی عێراقی، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكیرەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بەكۆمەڵێك شێخ و پیاوماقووڵ و كەسایەتیە دیارەكانی هۆزەكانی هەموو پێكهاتەكانی شارەكە كەوت، لەم دیدارە بەڕێز حەكیم ستاشی تەبایی و تێكەڵی ئەو كۆمەڵگەیەی كرد و ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی لەگەڵیان كرد و جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كەدەبێت ئەو پەیوەندییە بپارێزن و بەردەوامی پی بدەن و بەباشی ڕادەستی نەوەكانی داهاتووی بكەن، وەك ئەوان كە چۆن لە باب و باپیرانەوە ڕادەستیان كراوە، هەروەها شانازی خۆی بۆ هەموو پێكهاتەكانی شارەكە دەربڕی كە لەژێر چەتری عێراقەوە كۆبوونەتەوە.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق لە قۆناغێكی سەختەوە ڕزگاری بوو
وای ئەو گۆڕانكارییانەی لە 2003 ڕووبەڕووی هاتەوە، ڕوونیشی كردەوە كە گواستنەوە لە ڕژێمێكی دیكتاتۆری بۆ ڕژێمێكی دیموكراتی ڕووبەڕووی چەندین سەختی و مەترسی و تەگەرە هاتەوە، كە هەر لایەنێك بە شێوەیەك دەربڕینی خۆی بۆ هەبوو، داواشی كرد كە سوود لە تاقیكردنەوەكانی پێشوو وەربگرن، كەركووك بۆ كەسوكاری خۆیەتی و ناكرێت بەیەك ناونیشان بچووك بكرێتەوە.
سەماحەتی داوای كرد حیكمەت و ژیرانە مامەڵە بكەن چونكە لە ململانێ هیچ براوەیەك نییە، ڕوونیشی كردەوە كە جیهان بەسەرسامی سەیری ئەو سەقامگیرییە سیاسی و ئەمنی و ئابووری و كۆمەڵایەتی ئێمە دەكات.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی زەبلاح لە عێراق لەوانە پڕۆژەی قەناتی وشك پێگەی عێراق و ڕژێمی سیاسی بەهێزتر دەكات، گوتیشی وەستان لەسەر تاقیكردنەوەی پاڵەوانێتی 25 ی جامی كەنداو و كاریگەری لەسەر عێراق و ئەكتیڤبوونی برا عەرەبەكان و وڵاتانی كەنداو زۆر گرنگ بوو.
سەماحەتی داواشی كرد ئیرادەی ناوخۆی و دەرەكی بقۆزنەوە بۆ ئەوەی سەقام\یری عێراق بەردەوام بێت، لەبەر ئەوەی لەبەرژەوەندی هەمووانە، جەختیشی كردەوە كە كەڵەكە بوونی كارە باش و ئەرێنییەكان و پلانی گونجاو بۆ گۆڕینی ئەو سەقامگیرییە بۆ سەقامگیرییەكی بەردەوام، گوتیشی دەبێ كاربكرێت بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری و دابین كردنی هەلی كار، هەروەها هانی ڕۆڵەكانی كەركووكی دا كە دەست بگرن بە هەمەچەشنی پێكهاتەیی شارەكەیان لەبەر ئەوەی چارەكەیان پایتەختی هەمەچەشنی پێكهاتەكانە لە عێراق و دووپاتی كردەوە كە بەیكەوە ژیان بە ئاسوودەیی لە كەركووك نابێت تەنها لەسنووری شارەكە بێت بەڵكو پێویستە هەموو عێراق بگرێتەوە.