• سەماحەتی حەكیم پاراستنی سەقامگیری ئێستا دەخاتە ئەستۆی هیەمووان

    2023/ 05 /24 

    سەماحەتی حەكیم پاراستنی سەقامگیری ئێستا دەخاتە ئەستۆی هیەمووان

    لەمیوانخانەی شیخ خەیری نازم عاسی، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی باسی مێژووی هاوبەشی لەگەڵ هۆزی ئەلعەبید و مێژووی شكۆداری ئەوان كرد و جەختی لەسەر گرنگی سەقامگیری ئێستا كرد و بەرپرسیارێتی پاراستنی ئەو سەقامگیرییەشی لەگەڵ باشكردنی خستە ئەستۆی هەمووان، ڕوونیشی كردەوە كە خواست و ئیرادەیەكی ناوخۆی و دەرەكی پاڵپشتی سەقامگیری عێراق دەكات.

    سەماحەتی ئاماژەشی كرد كە پێویستە سزای هەموو ئە كەسانە بدرێت كە خەڵكی لەیەك بەردەدەن و فیتنە دەنێنەوە بۆ ئەوەی چەند قازانجێكی سیاسی بەدست بهێنن، گوتیشی هەڵوێست وەرگرتن لەوە دەبێتە هۆكار بۆ هەمووان تا گوتار بگۆڕن بەدوای بەرژەوەندییەكان بگەڕێن، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە لە بواری ئاوەدان كردنەوە و گەشپێدان و بەرژەوەندی خەڵكی سەركەوتن دەستەبەر بكرێت.

    Related News