• سەماحەتی حەكیم ستایشی قوربانییەكانی تازە دەكات و ڕۆڵی مەرجعیەتی ئاینی لە سەركەوتن بەسەر داعش باس دەكات

    2023/ 05 /25 

    سەماحەتی حەكیم ستایشی قوربانییەكانی تازە دەكات و ڕۆڵی مەرجعیەتی ئاینی لە سەركەوتن بەسەر داعش باس دەكات

    لەمیانەی گەشتەكەی لە پارێزگای كەركووك ، لە قەزای تازەی خۆڕاگرو قوربانی ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و كەسی دیار و ڕۆشەنبیری ئەو ناوچەیە كەوت، لەم دیدارە بەڕێزیان ستایشی هەڵوێستی مەردانەی كۆمەڵێك لە شەهیدان و قوربانیدەران كرد و داوای كرد كە شانازی بە مێژووی ئەو شارە بكرێت.

    سەماحەتی ڕۆڵی مەرجعیەی ئاینی باڵا و فەتواكانی بەبیر هێنانەوە كە چۆن توانی هاوكێشەكە ەەڵاوگێر بكاتەوە و خاك ئازاد بكات و كاتێك هۆزەكان بەپیل فەتواكان هاتن و بۆ سەركەوتنی وڵات و ئاینەكەیان بەشداریان كرد، داواشی كرد دەست بەو بەرنامەیە بگرن و نەوەكانی داهاتوو بەو قوربانیانە ئاشنا بكەنتا بزانن كە ئەو سەقامگیرییەی كە ئێستا هەیە نەدەبوو ئەگەر خوێنی ئەو شەهیدانە نەبوایە كە لەپێناو ڕووخانی دیكاتۆریەت و تیرۆر و بنیات نانی عێراق ڕشتراوە.

    Related News