• سەماحەتی حەكیم ڕۆڵی ئەندازیار لە پلاندانان و دیزایین كردن دووپات دەكاتەوە

    2023/ 06 /11 

    سەماحەتی حەكیم ڕۆڵی ئەندازیار لە پلاندانان و دیزایین كردن دووپات دەكاتەوە

    لەرۆژی شەممە بەرواری 2023-6-10 بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی گرنگی ڕۆڵی ئەندازیاری دووپات كردەوە لە كاروانی ئاوەدانكردنەوە، بەو پێیەی ئەندازیار تایبەتمەندە بە پلان دانان و دیزاین كردن و جێبەجێكردن و گوتیشی گەشەپێدان بێ ئەندازیار ڕوونادات، سەماحەتی لەكاتی دیداری زولفوقار مگسوسی نەقیبی ئەندازیارانی عێراقی ڕوونی كردەوە، كە عێراق چەندین قۆناغی گرنگی لەڕێگای سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی بڕیوە، هەروەها هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت هاوپەیمانێتیەكی  دەستەڵاتدارە بە ناونیشانێكی نیشتمانی و هەموو پێكهاتەكانی تێپەڕكردوە.

    سەماحەتی حەكیم لەدرێژەی قسەكانیدا سەبارت بە رۆڵی ئەندازیار لەو پرۆژانەی بودجە لە لایەنی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان پشتی پێ قایم كردوە گرنگی خۆی هەیە و داواشی كرد كە چیتر عێراق پشت بە داهاتی نوت نەبەستێت و هەوڵ بدرێت كەرتەكانی بەرهەم هێنانی وەك كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیا ئەكتیڤ بكرێت، هەروەها بە پێویستی زانی كە زۆرترین كەسان لە ئەندازیارە بێ كارەكان وەربگیرێن و سوودیات لێ وەربگیرێت، گوتیشی ئەمساڵ دەبێت ساڵی ئەندازیاران بێت و داواشی كرد ماڵی ئەندازیاران چارەسەر بكرێت و كە نیقابەی ئەندازیارانە و پێویستە ئەو توێژەش نوێنەری لە دەزگاكانی تەشریعی هەبێت ئەگەر بێت و ئەنجومەنی پارێزگاكان بێت یان لە ئەنجومەنی نوێنەران بێت.

    Related News