سەماحەتی حەكیم: گفتوگۆكردن لەگەڵ نەوەی نوێ لەڕێگەی نوێكردنەوەی شێوازەكانی گوتار دەبێت
لەچوارچێوەی گەشتەكەی بۆ دامودەزگایەكانی تۆڕی هەواڵی میدیای عێراقی، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی هەڵوەستەیەكی دیكەی لەگەڵ ئێزگەی فیرقان هەبوو، لەم دیدارە لە رۆژی 2023-7-3 سەماحەتی گرنگی ئەو دەستكەوتە میدییایەی ئەو ئێزكە پێشكەشی دەكات لە سایەی ئەو هێرشە فیكری و كۆمەڵایەتییەی ڕووبەڕووی كۆمەڵگای عەربی و ئیسلامی دەبێتەوە بەبەرزی نرخاند.
سەماحەتی داوای كرد، لەگەڵ ئەو پێشكەوتنە هەنگاو بنێن و لە كۆڕ و كۆبوونەوەكانی میدیاكان ئامادەبوونیان هەبێت بۆ ئەوەی تواناكیان بەرەو پێش ببەن، دووپاتیشی كردەوە كە گفتگۆكردن لەگەڵ نەوەی نوێ دەبێت لەڕێگای نوێكردنەوەی شێوازەكانی گوتار بێت بە شێوەیەك كە لەگەڵ خواست و كارە گرنگەكان لای ئەوان بگونجێت.