• سەماحەتی حەكیم.. سەقامگیری ئێستا ئەنجامی قوربانییەكان و خوێنی عێراقییەكانە پاراستنی لەئەستۆی هەمووانە

    2023/ 07 /08 

    سەماحەتی حەكیم.. سەقامگیری ئێستا ئەنجامی قوربانییەكان و خوێنی عێراقییەكانە پاراستنی لەئەستۆی هەمووانە

    لە رۆژی پێنجشەممە بەرواری 2023-7-7 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز دكتۆر عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆككۆماری عێراق كرد و لەم دیدارە باس لە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و ڕۆڵی عێراق لە نزیككردنەوەی بۆچوونی نەیارەكانی ناوچەكە كرد بەشێوەیەك كە خزمەتی دۆخی ناوچەكە بكات و بەرژەوەندی گەلەكانی بهێنێتە دی و جگە لەوەش باس لە گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا و كەم ئاوی و ڕێگا چارەی تیپەڕكردنی ئەو كێشانە كرا.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە سەقامگیری ئێستا ئەنجامی وقوربانییەكان و ئەو خوێنەیە كە عیراقییەكان لە هەموو پێكهاتەكان پێشكەشیان كرد، ڕوونیشی كردەوە كە پاراستنی سەقامگیری و هەوڵدان بۆ ئەوەی قۆناغی داهاتوو ببێتە سەقامگیرییەكی هەمیشەیی و بەردەوام ئەركی هەمووان دەبێت.

    هەروەها سەماحەتی حەكیم و بەڕێز سەرۆك دووپاتیان كردەوە كە عێراق زۆر لە ئاستەنگەكانی تێپەڕ كردوە لەوانە شێوەی عێراق لەسەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتیدا، ئێستا جیهان بە ڕێز و ستایشێكی زۆر سەیری عێراق دەكەن، ئەوەش وا دەكات كە وەبەهێنەرانی زۆر و پارەی زۆر بێتە عێراق.

    سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە ڕكابەری داهاتوو ڕكابەرییەكی ئابووریە كاتێك وڵات لە تاكە سەرچاوەی داهات ڕوو دەكاتە فرە سەرچاوە و بەرهەمهێن لەڕێگای ئەكتیڤ كردنی كەرتەكانی بەرهەم هێنان وەك كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكەنەلۆژیا.

    Related News