• سەماحەتی حەكیم جەخت دەكاتەوە لەسەر بەستنەوەی هاندەران بە كێشەی مەهدەوی لەبەر ئەوەی ئەویش درێژەی كێشەی حوسێنییە

    2023/ 07 /09 

    سەماحەتی حەكیم جەخت دەكاتەوە لەسەر بەستنەوەی هاندەران بە كێشەی مەهدەوی لەبەر ئەوەی ئەویش درێژەی كێشەی حوسێنییە

    لەكۆنگرەی دووەمی خانمە خزمەتكارانی مینبەری حوسێنی لەچوارچێوەی ڕێكخستنەكانی ئافرەتانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە ڕۆژی 2023-7-8 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی باسی گرنگی كەیسی حوسێنی و سەركەوتنی پڕۆژەی حوسێنی كرد.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە ماكەڵكردن لەگەڵ كەیسی حوسێنی لە ڕوانگەی باسكردن و زانین و گرنگی پشكنین لە سەرچاوەی شتە باسكراوەكان لەبەر ئەوەی ڕوونی كەیسی حوسێنی پێویستی بەو چیرۆك و باسانە نییە كە ئەسڵیان نییە، دووپاتیشی كردەوە كە كەیسی حوسێنی هەمووی پەند و وانەیە و زانیاری خاڵك زیاتر دەكات، گوتیشی كە حوسێن كەیسێكی مێژوویی نییە بەڵكو هەڵوێستێكە بۆ هەموو سات و شوێنێك، داواشی كرد كە چارەسەرییە كۆمەڵایەتییەكان بە كەیسی حوسێنی ببەسترێتەوە، چونكە ڕۆیشتن لەسەر ڕێگای حوسێن (سڵاوی لێبێت) هەڵوێستێكە لەدەرەوەی هەژماركرنی كات لەگەڵ حوسێن تۆمار دەكرێت.

    سەماحەتی داوای كرد ئامادەكاری بۆ وانە حوسێنییەكان بكرێت و گوتیشی كە گرنگە خاوەنی مینبەر كەسێكی خاوەن توێژینەوە و زانا بێت، پێشنیاریشی كرد كردنەوەی ئەنجومەنەكانی حوسێنی بە بەیانی كاروباری شەرعی و فەتوای مەرجەعە مەزنەكان بێت.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی هاندەران بە كەیسی مەهدەوی ببەستنەوە لەبەر ئەوەی ئەویش درێژەی كەیسی حوسێنییە و تەواوكەریەتی، داواشی كرد خەڵك بە مەرجەعیەی ئاینی و بەرگری كردن لێی پابەند بكەن و هانی خەڵكیش بدەن كە گەشبین و ئەرێنی بن و بایەخ بە كاروباری گشتی بدەن.

    Related News