سەماحەتی حەكیم داوای زیادكردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ ئەوەی تیرۆر لە ناوبەرن
سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە رۆژی 2023-8-21 داوای كرد هەوڵە نێودەوڵەتیەكان بۆ لەناوبردنی تیرۆر زیاتر چڕ بكرێنەوە.
بەڕێزیان لە ڕۆژی نێودەوڵەتی یادەوەری قوربانیانی تیرۆر گوتی " لە رۆژی نێودەوڵەتی یادەوەری قوربانیانی تیرۆر داوا دەكەین هەوڵە نێو دەوڵەتییەكان چڕتر بكرێنەوە بۆ نەهێشتنی تیرۆر، هەروەها پێویستە بەرنامەیەكی تێرو تەسەل بۆ پاراستنی مافەكانی مرۆڤ فەراهام بكرێت ئەویش بە دەربڕینی پێداویستیەكانی قوربانییەكانی تیرۆر و بەرگری كردن لە مافەكانیان.
لەسەر ئاستی عێراقی داوا لە حكومەت و كەناڵە دیپلۆماتیەكانی دەكەین بەدواداچوون بۆ بڕیارەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بكات كە پەیوەستە بە باری پتەوكردنی هەماهەنگی نێودەوڵەتی بۆ یارمەتیدانی قوربانیانی تیرۆر و دانانی سندوقێك بۆ پاڵپشتی كردنیان لە هەردوو ڕووی دارایی و مەعنەویەوە.