• سەماحەتی حەكیم داوای قۆستنەوەی دۆخەكە دەكات بۆ ئەوەی چارەسەری ڕیشەیی و ڕاستەقینە بۆ كێشەكانی حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم بكرێت

    2023/ 09 /16 

    سەماحەتی حەكیم داوای قۆستنەوەی دۆخەكە دەكات بۆ ئەوەی چارەسەری ڕیشەیی و ڕاستەقینە بۆ كێشەكانی حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم بكرێت

    لەڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 2023-9-14 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە بەسەرۆكایەتی بەڕێز مەسرور بارزانی  سەرۆكوەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو، لەم دیدارەدا باس لە تازەترین پێشهات و دۆخی سیاسی كردا، سەماحەتی گرنگی ئاڵوگۆركردنی ئەو جۆرە  سەردانانەی دووپات كردەوە بۆ ئەوەی بیروبۆچوونەكتن بگۆڕنەوە و چارەسەری ڕیشەیی بۆ قەیڕانە هەڵپەسێردراوەكان بدۆزنەوە، داواشی كرد ئەو دۆخەی ئەم قۆناغە سەقامگیرە بقۆزنەوە بۆ ئەوەی بگەن بە چارەسەری ڕاستەقینە و جێی متمانە لێرەش دەبێت بەرژەوەندی گشتی بۆ هەمووان باڵا دەست بێت.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەبێت مافی فەرمانبەران و سەرجەم توێژەكانی كۆمەڵگەی عێراقی لەهەر شوێنێك بێت، پارێزراو بێت، ڕوونیشی كردەوە كە گرنگە بناغەی یاسایی دەوڵەتی عیراقی تەواو بكرێت كە ئەوەش ڕژێمی سیاسی پتەودەكات و مافی سەرجەم هاوڵاتیانیش زامن دەكات، هەروەها دووپاتی كردەوە كە گرنگە دەستوور بە هەند وەربگیرێت لەبەر ئەوەی ئەو بەڵگەنامەیەكە كە هەموو عێراق لەسەری كۆك بوون و دەنگیان لەسەردا، سەماحەتی جەختیشی كردەوە كە پێویستە عیراق پارێزگاری لە بێلایەنی و ناوەندگیری ئەرێنی خۆی بكاتسەبارەت بەو كەیسانەی تایبەتن بە ناوچەكە و وڵاتەكانی، ڕوونیشی كردەوە كە تاقیكردنەوەكان سەلماندوویانە كە عیراقییەكان پێویستیان بەیەكتر هەیە، گوتیشی قەیڕانی ئەم دواییەی داعش دەریخست كە پێویستە عێراق هەرێمێكی بەهێزی بەهێزی هەبێت و هەروەها هەرێمیش پێویستی بە عێراقێكی ئاسوودە و سەقامگیر و پێشكەوتوو هەیە.

    Related News