سەماحەتی حەكیم .. نوێنەرایەتی كورد لە دەوڵەتی عێراقی جێگای شانازی ئێمەیە
لەگەشتەكەی بۆ ناونیشانەكانی كوردستانی خۆشەویستدا بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە ڕۆژی 2023-10-9 هەڵوەستەیەكی لەگەڵ هۆزی خەیلانی هەبوو، بەڕێزیان سوپاسی جوانی پێشوازی و هەستی بەرزیانی كرد كە پیشانیان دا، هەروەها دووپاتی كردەوە كە پەیوەندییەكی قووڵ عەرەب و كوردی لە دۆخە سەختەكاندا بەیەكەوە كۆكردوەتەوە، گوتیشی ئەو پەیوەندییە لە باب و باپیرانەوە ماوەتەوە و بۆ نەوەكانی داهاتووش بەم شێوەیە دەمێنێتەوە.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە نوێنەرایەتی كورد لەڕێگەی سەرۆكی كۆمار و و بریكاری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و چەندین وەزارەتی گرنگ جێگای شانازی پێزانینی ئێمەیە و ئاماژەی كرد كە چاوپێكەوتنی ئەو هۆزە بەڕیزە ناچارمان دەكات كە باسی مێژووی تێكۆشان و تێكەڵبوونی خوێنی لە بەرگری كردن لە عێراق ئازادی گەلەكەی كرد، جەختیشی كردكە بەردەوام دەبن لە بنیاتنانی عێراق بۆ بەدی هێنانی خۆشگوزەرانی و خۆی بۆ گەلی عێراق.