سەماحەتی حەكیم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان داوای یەكڕیزی و نوێكردنەوەی گوتاری ئاینی دەكات
لەڕۆژی 2023-10-10 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز شێخ و ئەمیر عەلی باپیر سەرۆكی گروپی عەدلی ئیسلامی و لەم دیدارە باس لە مێژووی هاوبەش بەرامبەر دیكتاتۆریەت و هەنگاوەكانی سەرەتا بۆ بنیاتنانی دەوڵەتی عێراقی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر كرا.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە ڕیزەكان و گوتە و قسە یەكبخرێت بۆ ئەوەی چارەسەرێكی ڕیشەیی بۆ كێشە هەڵپەسڕدراوەكانی نێوان حكومەتی فیدرالی و حكومەتی هەرێم بكرێت،جەختیشی كردەوە لەسەر قۆستنەوەی قۆناغی ئێستا كە بەسەقامگیری دەناسرێت بۆ ئەوەی پردی متمانە دروست بكرێت و هاوكێشەیەك بۆ زامنكردنی مافی هەمووان هەموار بكرێت.
سەماحەتی داواشی كرد ڕیزەكانی كورد یەكبخرێت و گفتوگۆ لەنێوان هێزە سیاسیەكانی بۆ یەكڕیزی گۆڕەپانی كوردستانی هەبێت، تا سەقامگیری عێراق پتەوتر بێت ، هەروەها لەم دیدارە پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی گەلی فەلەستینی كرد و ئەستۆی پاراستنی گەلی فەلەستینی لە ماكینەی سەربازی ئیسرائیلی خستە سەر كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەروەها داوای لە وڵاتانی ئیسلامی كرد هەڵوێستێكی هاوبەشیان هەبێت بەرامبەر ئەوەی لە خاكە داگیركراوەكان ڕوودەدات، هەورەها داواشی كرد گوتاری ئاینی نویبكرێتەوە بەشێوەیەك بێت كە لەگەڵ ڕكابەرییەكانی ئەم قۆناغە بگونجێت.